سعووديه: وه‌ڵامى دوژمنكارييه‌كانى ئێران ده‌ده‌ينه‌وه
وه‌زيرى ده‌ره‌وه‌ى سعووديه، عادل جوبێر، رايگه‌ياند، وڵاته‌كه‌ى وه‌ڵامى ئه‌و كرده‌وه دوژمنكارييانه‌ى ئێران ده‌داته‌وه.
K24 – هه‌ولێر:
وه‌زيرى ده‌ره‌وه‌ى سعووديه، عادل جوبێر، رايگه‌ياند، وڵاته‌كه‌ى وه‌ڵامى ئه‌و كرده‌وه دوژمنكارييانه‌ى ئێران ده‌داته‌وه.
له هه‌ژمارى خۆى له تۆڕى كۆمه‌ڵايه‌تى تويته‌ر عادل جوبێر نووسيويه‌تى: سعووديه له كات و شوێنى گونجاو‌دا مافى خۆى له وه‌ڵامدانه‌وه‌ى كرده‌وه دوژمنكارييه‌كانى ئێران به‌كار ده‌هێنێت.
هه‌روه‌ها نووسيويه‌تى: لێبورده نابين له‌گه‌ڵ تيرۆر و پشتيوانه‌كانى.
ئه‌وه‌شى نووسيوه: تيرۆرى ئێران به‌رده‌وامه له كوشتنى منداڵان و پێشێلكردنى ياساى نێوده‌وڵه‌تى و هه‌موو رۆژێك ئه‌وه‌مان روونكردووه‌ته‌وه، كه ميليشياى حوسييه‌كان ئامرازێكى تيرۆريستين بۆ وێرانكردنى يه‌مه‌ن.
تحتفظ المملكة بحق الرد بالشكل والوقت المناسبين على تصرفات النظام الإيراني العدائية، ونؤكد بأن لا تسامح مع #الارهاب ورعاته
— عادل بن أحمد الجبير (@AdelAljubeir) ٦ نوفمبر، ٢٠١٧
وه‌زيرى ده‌ره‌وه‌ى سعووديه باسى له‌وه‌شكردووه، ده‌ستتێوه‌ردانى ئێران له ناوچه‌كه زيان به ئاسايشى وڵاتانى دراوسێ ده‌گه‌يه‌نێت و كاريگه‌رى له‌سه‌ر ئاسايش و ئاشتى هه‌رێمايه‌تى و نێوده‌وڵه‌تى درووستكردووه. ئێمه رێگه به هيچ ده‌ستدرێژييه‌ك بۆ سه‌ر ئاسايشى نيشتيمانيمان ناده‌ين.
ئه‌م قسانه‌ى وه‌زيرى ده‌ره‌وه‌ى سعووديه دواى ئه‌وه هاتن، كه ئێواره‌ى دوێنێ ميليشياى ئه‌نساروڵڵاى حوسييه‌كان مووشه‌كێكى باليستى دوور مه‌وداى ئاراسته‌ى فڕۆكه‌خانه‌ى پادشا خالد له باكوورى ريازى پايته‌ختى سعووديه كرد.
راگه‌ياندنى جه‌نگى سه‌ر به ئه‌نساروڵڵاى يه‌مه‌ن رايگه‌ياند، مووشه‌كه‌كه له جۆرى گڕكان ئێچ 2 بووه و ئامانجه‌كه‌ى به وردى پێكاوه.
له لايه‌ن خۆيه‌وه هاوپه‌يمانى عه‌ره‌بى له دژى حووسييه شيعه‌كانى يه‌مه‌ن رايگه‌ياند، دژه مووشه‌كه‌كانيان توانيويانه له ئاسمان ئه‌و مووشه‌كه‌ى حووسييه شيعه‌كان تێكبشكێنن.
دواى ئه‌و هێرشه‌ى حووسييه‌كان، هاوپه‌يمانى عه‌ره‌بى سوننه‌كان به سه‌ركردايه‌تى سعووديه رايگه‌ياند، ئێران پشتيوانى حووسييه شيعه‌كان ده‌كات.
سه‌رچاوه: روسيااليوم