نێچیرڤان بارزانی: تاكه ڕێگه‌ی چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كان گفتوگۆ و دیالۆگه
پێویست كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی له زه‌مینه‌سازی بۆ دروستكردنی گفتوگۆ و دیالۆگ رۆڵی خۆی ببینێت
K24 - هه‌ولێر:
نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆك وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان، له كاتی پێشوازیكردنی له یان كۆبیش نێرده‌ی تایبه‌تیی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان له عیراق و شاندێكی یاوه‌رى, رایگه‌یاند, پێویسته هه‌موو لایه‌ك هه‌وڵی كۆتاییهێنان به‌و گرژییانه بده‌ن كه به‌م دواییه له ناوچه جێناكۆكه‌كان دروست بوون، له جیاتی ئه‌وه دیالۆگێكی جددی له نێوان هه‌ولێر و به‌غدا ده‌ست پێ بكرێت.
له دیدارێكدا باس له دوا پێشهاته‌كانی ناوچه‌كه و عیراق و هه‌رێمی كوردستان كرا و هه‌ردوولا جه‌ختیان له‌وه كرده‌وه كه پێویسته هه‌موو لایه‌ك هه‌وڵی كۆتاییهێنان به‌و گرژییانه بده‌ن كه به‌م دواییه له ناوچه جێناكۆكه‌كان دروست بوون، له جیاتی ئه‌وه دیالۆگێكی جددی له نێوان هه‌ولێر و به‌غدا به‌مه‌به‌ستی چاره‌سه‌ركردنی كۆی كێشه‌كان ده‌ست پێ بكرێت، لهمبارهيهوهش ڕۆڵی كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی له زه‌مینه‌سازی بۆ دروستكردنی گفتوگۆ و دیالۆگ، به پێویست زانرا.
سه‌رۆك وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان دووپاتی كرده‌وه كه تاكه ڕێگه‌ی چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كان گفتوگۆ و دیالۆگه و حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستانیش پێشتر و ئێستاش ئاماده‌یی خۆی بۆ ده‌ستپێكردنی گفتوگۆ و دیالۆگێكی جددی به‌مه‌به‌ستی چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كان له‌گه‌ڵ به‌غدا، ده‌ربڕیوه.