ئێران كردنەوەی دەروازە سنوورییەكانی حاجی ئۆمەران و پەروێزخان رەتدەكاتەوە

كونسوڵگەری ئێران لە ھەولێر باسی بڕیارەكە دەكات

K24 - ھەولێر

سەركونسوڵی ئێران لە ھەولێر، دەنگۆی كردنەوەی دەروازە سنوورییەكانی حاجی ئۆمەران و پەروێزخان رەتدەكاتەوە و رایدەگەیەنێت، ھێشتا بڕیاری كردنەوەی ئەو دوو دەروازەیە لەلایەن عێراق و ئێران نەدراوە.

لە راگەیەندراوێكدا سەركونسوڵی ئێران لە ھەولێر ئاشكرای كرد: "ھیچ بڕیارێك بۆ كردنەوەی ھەردوو دەروازەی سنووری حاجی ئۆمەران و پەروێزخان لەلایەن ئێران و عێراق نەدراوە، تەنھا دەروازەی پاشماخ كراوەتەوە".

ئەو لێدوانەی سەركونسوڵی ئێران لە ھەولێر لە كاتێكدایە، بەرپرسی راگەیاندنی دەروازەی سنووری پەروێزخان رایگەیاندبوو كە لەم دوو رۆژەدا دەروازەی پەروێزخان دەكرێتەوە.