سه‌در بۆ سه‌رایا سه‌لام: له ماوه‌ی 72 كاتژمێردا كه‌ركووك جێبهڵێن
ماوه‌ی 72 كاتژمێری بۆ دیاریكردوون
K24 - هه‌ولێر:
موقته‌دا سه‌در، له نامه‌یه‌كی ده‌ستنووسدا، داوا له چه‌كدارانی سه‌رایا سه‌لام ده‌كات، كه یه‌كێكه له هێزه‌كانی حه‌شدی شه‌عبی، له ماوه‌ی 72 كاتژمێردا، شاری كه‌ركووك جێبهێڵن.
موقته‌دا سه‌در، رێبه‌ری ره‌وتی سه‌در له عێراق، له نامه‌كه‌دا داواش ده‌كات، كه ده‌بێت ته‌واوی باره‌گاكانی سه‌رایا سه‌لام له شاره‌كه دابخرێن دۆسیه‌ی ئه‌منی پارێزگای كه‌ركووك و ته‌واوی پارێزگاكانی دیكه‌ش، بدرێته‌وه ده‌ست هێزه ئه‌منییه‌كان.
سه‌ره‌تای ئه‌م هه‌فته‌یه، دوو ته‌قینه‌وه‌ی خۆكوژی له به‌رده‌م باره‌گاكانی سه‌رایا سه‌لام له كه‌ركووك روویاندا و به هۆیه‌وه نزیكه‌ی 20 كه‌س كوژران و گیانییان له‌ده‌ستدا.
له دوای 16ی ئۆكتۆبه‌ر و كه‌وتنی كه‌ركووك و راده‌ستكردنی شاره‌كه، له‌لایه‌ن چه‌ند به‌رپرسێكی دیاریكراوی ناو لایه‌نێكی سیاسی، به هێزه‌كانی حه‌شدی شه‌عبی، ره‌وشی ئه‌منی كه‌ركووك ئاڵۆزی تێكه‌وتووه و تا ئێستاش ئاسایی نه‌بووه‌ته‌وه.
به‌هۆی هێرشه‌كانی میلیشاكانی حه‌شدیش بۆ سه‌ر شاره‌كه و ناوچه كوردستانییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی ئیداره‌ی هه‌رێم، زیاتر له 180 هه‌زار هاووڵاتی كوردى نیشته‌جێی ئه‌و ناوچانه، ئاواره‌ی هه‌ولێر و سلێمانی بوونه و تا ئێستا نه‌یانتوانیوه بگه‌ڕێنه‌وه سه‌ر ماڵ و حاڵی خۆیان له‌و ناوچانه.