وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌ڵمانیا داوا ده‌كات ماوه‌ی راهێنانی سه‌ربازی به پێشمه‌رگه درێژ بكرێته‌وه
"نابێت هێزه‌كانمان له عێراق بكشێنه‌وه"
K24 - هه‌ولێر:
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌ڵمانیا داوا ده‌كات ماوه‌ی راهێنانی سه‌ربازی به هێزی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان، له‌لایه‌ن راوێژكارانی سه‌ربازی وڵاته‌كه‌یه‌وه، درێژ بكرێته‌وه.
زیگمار گابریێڵ، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌ڵمانیا رایگه‌یاند، كشانه‌وه‌ی هێزه‌كانییان له عێراق، ئاماژه‌یه‌كی هه‌ڵه‌یه و مه‌ترسییه‌كان له‌سه‌ر شه‌ڕی ناوخۆ له‌و وڵاته زیاتر ده‌كات.
گابریێڵ هانی په‌رله‌مانی وڵاته‌كه‌ی ده‌دات، بۆ ئه‌وه‌ی ماوه‌ی ئه‌ركی راوێژكاره سه‌ربازییه‌كانی له هه‌رێمی كوردستان درێژبكرێته‌وه و راهێنان به هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان به‌رده‌وام بێت.
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌ڵمانیا گوتی: "چه‌نده چالاكییه نێوده‌وڵه‌تییه‌كان زیاتر بن، ده‌رفه‌تی گرژی و ئاڵۆزی كه‌متر ده‌بێت، كشانه‌وه‌ی هێزه‌كانیش ئاماژه‌یه‌كی هه‌ڵه‌یه بۆ لایه‌نه‌كانی ململانێكانی ناوخۆی عێراق و وای نیشان ده‌دات ئێمه شه‌ڕمان قه‌بووڵه".
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌ڵمانیا، به‌هۆی پاشه‌كشه‌ی ده‌نگه‌كانی پارته‌كه، له هه‌ڵبژاردنی 24ی سێپتێمبه‌ری رابردوو، پۆسته‌كه‌ی له‌ده‌ست ده‌دات و ره‌نگه پارته‌كه‌ی "سۆسیال دیموكرات" بگه‌ڕێته‌وه ریزه‌كانی ئۆپۆزیسیۆنی ئه‌ڵمانیا.
ئه‌ڵمانیا دوای راگرتنی مه‌شقه سه‌ربازییه‌كان به هێزه‌كانی پێشمه‌رگه، له دوای ئه‌نجامدانی ریفراندۆمی سه‌ربه‌خۆیی كوردستان، سه‌ره‌تای مانگی رابردوو ده‌ستی به مه‌شقه‌كان كرده‌وه.
نزیكه‌ی 150 راوێژكاری سه‌ربازی ئه‌ڵمانی، له هه‌رێمی كوردستانن و مه‌شق و راهێنانی سه‌ربازی به هێزه‌كانی پێشمه‌رگه ده‌كه‌ن، له دژی رێكخراوی داعش.