عه‌بادی به‌رگری له كه‌مكردنه‌وه‌ی به‌شه بودجه‌ی كوردستان ده‌كات
كه‌مكردنه‌وه‌ی بودجه‌ی سزادانی كورد نییه
K24 - هه‌ولێر:
حه‌یده‌ر عه‌بادی، سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق، به‌رگری له كه‌مكردنه‌وه‌ی به‌شه بودجه‌ی هه‌رێمی كوردستان، له پرۆژه یاسای ره‌شنووسی بودجه‌ی ساڵی 2018 ده‌كات و رایده‌گه‌یه‌نێت، ئه‌و پێشنیازه بۆ سزادادنی كورد نییه.
عه‌بادی روونیشی كرده‌وه، حكوومه‌تی عێراق به چاو به داتاكاندا ده‌خشێنێته‌وه و پێویستییه‌كانی ته‌واوی ناوچه‌كان و رێژه‌ی هه‌ژار له‌سه‌ر ئاستی عێراق له‌به‌ر چاو ده‌گرێت.
تا ئێستاش پێشنیازی كه‌مكردنه‌وه‌ی به‌شه بودجه‌ی هه‌رێمی كوردستان، له 17%ه‌وه بۆ 12.6% گفتوگۆی له باره‌وه ده‌كرێت بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیرانی عێراق په‌سه‌ندی بكات و ره‌وانه‌ی په‌رله‌مان بكرێت.
به گوێره‌ی ده‌ستووری عێراق، كه له ساڵی 2005 په‌سه‌ند كرا، به‌شه بودجه‌ی هه‌رێمی كوردستان له عێراقدا به 17% دیاریكراوه، به‌ڵام له ساڵی 2014ه‌وه بودجه‌ی هه‌رێمی كوردستان به بڕیارێكی سه‌رۆك وه‌زیرانی پێشووی عێراق راگیراوه.