مهسروور بارزانی: کاردانەوەکانی بەغدا بەرامبەر ریفراندۆم نادەستوورین
راوێژكاری ئهنجوومهنی ئاسایشی ههرێم و نێردەی تایبەتی وڵاتی نەرویج بۆ رۆژهەڵاتی ناوەڕاست كۆبوونهوه
K24 - ههولێر:
راوێژکاری ئەنجوومەنی ئاسایشی هەرێم جەختی لە سەر هەڵوێستی هەرێمی كوردستان بۆ ئەنجامدانی گفتوگۆ دووبارە دهكاتهوه و گوتوویهتی: "کاردانەوەکانی بەغدا لە بەرامبەر ریفراندۆم نادەستوورین و دەرخەری نیازخراپیی هەندێ گروپ و لایەنە لە بەغدا لە بەرامبەر کۆی سیستەمی دەستوری و سیاسیی ئێستای عێراق".
له میانی دیدارێكی نێوان مەسرور بارزانی راوێژکاری ئەنجوومەنی ئاسایشی هەرێمی کوردستان و "کنوت لێن" نێردەی تایبەتی وڵاتی نەرویج بۆ رۆژهەڵاتی ناوەراست و شاندی باڵیۆزخانەی نەرویج له بهغدا كه ئەمرۆ8/11/2017 بهڕێوهچوو، پەیوەندیەکانی نەرویج و هەرێم و دوا پەرەسەندنەکانی ناوچەکە بە گشتی و پەیوەندیەکانی هەولێر و بەغدا گفتوگۆی لە سەر کرا و شاندی نەرویجی پشتیوانیی خۆیان بۆ گفتوگۆی نێوان هەولێر و بەغدا لە سەر بنەمای جێبەجێ کردنی دەستور دووبارە کردەوە و ئاواتیان خواست هەرچی زووتر گرژیەکان کۆتایی پێ بهێنرێن و هەردوولا خۆیان بۆ قۆناغی دوای داعش و ئاوەدانی و گەشەپێدانی وڵات ئامادە بکەن".

ههروهها راوێژکاری ئەنجوومەنی ئاسایشی هەرێم دوپاتی کردەوە کە رێکاری سەربازی بەرامبەر بە هەرێم هیچ ئاکامێکی نابێت و دۆخەکە ئاڵۆزتر دەکات، بۆیە دەبێ بەغدا دانوستانی بێ مەرج لە سەر بنەمای دەستور قبوڵ بکات و کۆی دەستور جیبەجێ بکرێت نەک تەنیا چەند بڕگەیەک کە لێکدانەوەی تایبەتی بۆ دەکرێت و لە خزمەت ئامانجی لایەنێکی کێشەکەدایە".