ئه‌بولغه‌یت ده‌ستوه‌ردانه‌كانی ئێران له‌ناوچه‌كه ره‌تده‌كاته‌وه
ئه‌مینداری گشتی كۆمكاری عه‌ره‌بی ده‌ڵێت ده‌ستێوه‌ردانه‌كانی ئێران كارێكی قیزه‌وه‌نه و له‌لایه‌ن هیچ كه‌س و لایه‌نێكه‌وه قبووڵ ناكرێت
K24- هه‌ولێر:
ئه‌حمه‌د ئه‌بولغه‌یت ئه‌مینداری گشتی كۆمكاری عه‌ره‌بی ده‌ڵێت "هه‌موومان له‌گه‌ڵ سعودیاین بۆ رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی هه‌ره‌شه ده‌ره‌كیه‌كان". ئه‌م قسانه‌ی ئه‌بولغه‌یت له پرێس كۆنفرانسێكدا هاتوون و جه‌ختی كرده‌وه، ئه‌و دژایه‌تیه‌ی له‌ئێستادا به‌رامبه‌ر به سعودیا هه‌یه، له هیچ سه‌رده‌مێكدا نه‌بووه.
ئه‌بولغێت له‌باره‌ی ده‌ستێوه‌ردانه‌كانی ئێران گوتی: جیهانی عه‌ره‌بی كۆده‌نگه له‌سه‌ر ره‌تكردنه‌وه‌ی ئه‌و هه‌نگاوانه‌ی ئێران، ئه‌و ده‌ستوه‌ردانانه گرژی و ئاڵۆزیه‌كان زیاتر ده‌كه‌ن و به ئه‌جێندایه‌ك كاری بۆ ده‌كرێت، كه ئامانجی سه‌پاندنی هه‌یمه‌نه‌تی لایه‌نێكه به‌سه‌ر لایه‌نێكی دیكه‌دا، ئه‌مه‌ش كارێكی قیزه‌وه‌نه و له‌لایه‌ن هیچ كه‌س و لایه‌نێكه‌وه قبووڵ ناكرێت.
ئه‌مینداری گشتی كۆمكاری عه‌ره‌بی گوتی "له‌كاتێكدا سعودیا رووبه‌ڕووی ئه‌و هه‌ره‌شه مه‌ترسیدارانه‌ی ئه‌منی بووه‌ته‌وه، ئه‌ركی هه‌موو وڵاتانی عه‌ره‌بییه شان به‌شانی عه‌ره‌بستانی سعودیا به‌ڕووی ئه‌و هه‌ره‌شانه بوه‌ستنه‌وه" جه‌ختیشی كرده‌وه "فراوانبوونی رووبه‌ری ئاڵۆزیه‌كان له یه‌مه‌ن مایه‌ی نیگه‌رانییه و گومانی تێدا نییه، ده‌ستی هه‌ندێ لایه‌نی ناسراو له‌پشتیه‌وه‌یه، ئامانجیشیان نه‌ك ته‌نیا به‌رده‌وامیدانه به‌و دۆخه ناهه‌مواره‌ی ئێستا له‌یه‌مه‌ن ده‌گوزه‌رێت، به‌ڵكو مه‌به‌ستی سه‌ره‌كیان شێواندنی دۆخی ئه‌منی ته‌واوی ناوچه‌كه‌یه"، ئه‌مه‌ش وه‌ك ئاماژه‌یه‌ك بۆ پشتگیریه سه‌ربازیه‌كانی ئێران بۆ حوسیه شیعه‌كانی یه‌مه‌ن له دژی سعودیا.
ئه‌بولغه‌یت ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد "ناوچه‌كه هه‌رگیز سه‌مقامگیری به‌خۆیه‌وه نابینێت، تا ئه‌و لایه‌نانه‌ی ده‌ستوه‌ردان ده‌كه‌ن به سیاسه‌ته‌كانیاندا به‌رامبه‌ر به وڵاتانی ناوچه‌كه نه‌چنه‌وه، پێویسته ده‌ست له‌و رێبازه هه‌ڵگرن كه له‌ساڵانی رابردوودا په‌یڕه‌ویان ده‌كرد، كه ناوچه‌كه‌یان به‌ره‌و دۆخێكی هه‌ڵدێر بردووه".