كوردانی رۆژهه‌ڵات ده‌ڵێن: خه‌ریكه ئه‌و بۆمبه ده‌ته‌قێته‌وه كه ماوه‌یه‌كه له‌لایه‌ن ریاز و تارانه‌وه بارگاوی كراوه
لایه‌نه سیاسیه‌كانی رۆژهه‌ڵاتی كوردستان ئاماده‌كاری بۆ ئه‌گه‌ره‌كانی قۆناغی داهاتوو ده‌كه‌ن
K24- هه‌ولێر:
لایەنە سیاسییەكانی رۆژھەڵاتی كوردستان پێیانوایە ناكۆكی نێوان ئێران و سعودیا لە تەقینەوە نزیك بووەتەوە. وه‌ك خۆیان ئاماژه‌ی پێ ده‌كه‌ن، هیچ كامێك له ریاز و تاران ئاماده نین نه‌رمی به‌رامبه‌ر یه‌كتر بنوێنن، زۆری نه‌ماوه ئه‌و تۆپه ئاگرانه‌ی ماوه‌یه‌كه هه‌ردوو لا بۆ یه‌كتریان ئاماده كردووه، به‌ریه‌ك بكه‌ون. هه‌ربۆیه‌ش له ئێستاوه هێز و لایه‌نه سیاسیه‌كان و نوخبه‌ی رۆژهه‌ڵاتی كوردستان ده‌یانه‌وێ پلان بۆ داهاتوو دابڕێژن و نه‌خشه‌سازی و ئاماده‌كاری بۆ هه‌ر ئه‌گه‌رێك بكه‌ن.