جۆن مه‌كین ده‌ڵێت: ئێران ده‌یه‌وێت له‌ڕێگه‌ی قاسم سولێمانیه‌وه ناكۆكی زیاتر بخاته نێوان هه‌ولێر و به‌غدا
ئه‌مه‌ریكا سیاسه‌تێكی روونی نییه به‌رامبه‌ر به ئاڵۆزیه‌كانی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست، هه‌ر ئه‌و سیاسه‌ته هه‌ڵه‌یه‌ش بوو كاریگه‌ری نه‌رێنی له‌سه‌ر ئیداره‌ی پێشووی ئه‌مه‌ریكا هه‌بووه
K24- هه‌ولێر:
جۆن مه‌كین گه‌وره سیناتۆری دیاری كۆماریه‌كانی ئه‌مه‌ریكا له‌میانه‌ی دانیشتنی تایبه‌تی سێناتی ئه‌مه‌ریكا كه تایبه‌ته به سیاسه‌تی وڵاته‌كه‌ی له رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست، سه‌باره‌ت به رۆڵی ئێران له چوونه‌ناوه‌وه‌ی هێزه عێراقیه‌كان بۆ ناو شاری كه‌ركوك گوتی "ئێران ده‌یه‌وێت له‌ڕێگه‌ی قاسم سولێمانی فه‌رمانده‌ی فه‌یله‌قی قودسی سه‌ر به سوپای پاسداران ناكۆكۆ و گرژی زیاتر بخاته نێوان كورد و به‌غدا، بۆئه‌وه‌ی هه‌ڵباژدرنه‌كانی داهاتووی عێراق بكاته ده‌رفه‌تێك بۆ فراوانكردنی هه‌ژموونی خۆی له‌و وڵاته".
مه‌كین جه‌ختی كرده‌وه، سووربوونی ئه‌مه‌ریكا له‌سه‌ر نه‌هێشتنی داعش كه كارێكی گرنگه، به‌ڵام راستیه‌كی تاڵی شاردۆته‌وه، ئه‌ویش ئه‌وه‌یه كه ئه‌مه‌ریكا سیاسه‌تێكی روونی نییه به‌رامبه‌ر به ئاڵۆزیه‌كانی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست، هه‌ر ئه‌و سیاسه‌ته هه‌ڵه‌یه‌ش بوو كاریگه‌ری نه‌رێنی له‌سه‌ر ئیداره‌ی پێشووی ئه‌مه‌ریكا هه‌بووه.
ئه‌و سیناتۆره ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، له‌كاتێكدا ساڵێك به‌سه‌ر ئیداره‌ی سه‌رۆك تره‌مپدا تێده‌په‌ڕێت، به‌ڵام تائێستاش رۆڵی ئه‌مه‌ریكا روون نییه و به‌رامبه‌ر به دۆخی عێراق و سووریا بێده‌نگی هه‌ڵبژاردووه، ئه‌مه‌ش بووه‌ته هۆی ئه‌وه‌ی گروپه چه‌كداره‌كان و میلیشیاكان ئه‌و ده‌رفه‌ته بۆ پڕكردنه‌وه‌ی ئه‌و بۆشاییه بقۆزنه‌وه.
جۆن مه‌كین رونیشیكرده‌وه، هێزه ئێرانیه‌كان له عێراق هه‌وڵ بۆ له‌ناوبردنی سه‌قامگیری ئه‌و وڵاته ده‌ده‌ن، هه‌روه‌ك چۆن له كه‌ركوك ئه‌نجامیاندا و چۆنیش توانیان له‌ڕێگه‌ی قاسم سولێمانی و هێزه‌كه‌ی به‌ناوی فه‌یله‌قی قودس گرژی بخه‌نه نێوان كورد و حكومه‌تی عێراقی و جه‌ختیشی كرده‌وه، گروپ و میلیشیاكانی سه‌ر به ئێران به‌رده‌وامن له فراوانكردنی ده‌سه‌ڵاته‌كه‌یان له‌ناو خاكی عێراق، به‌نیازیشن هه‌ڵبژاردنه‌كانی داهتووی عێراق بكه‌ن به ده‌رفه‌تێك بۆ لاوازكردنی پێگه‌ی ئه‌مه‌ریكا له عێراق.