دهنگۆى سهردانى ئهدههم بارزانى بۆ ئێران رهتدهكرێتهوه
ههندێك پهيج و سايت پڕوپاگهندهى ئهوهيان بڵاوكردووهتهوه، گوایە ئەدهەم بارزانی بە مەبەستی گەیاندنی پەیامی بەرێز مەسعود بارزانی سەردانی ئێرانی کردووە
K24 – ههولێر:
له روونكردنهوهيهكدا سكرتێرى رۆژنامهوانى ئهدههم بارزانى سهرۆكى ئهنجوومهنى سهركردايهتى سلێمانى – ههڵهبجهى پارتى ديموكراتى كوردستان رهتيكردهوه، ئهدههم بارزانى هيچ سهردانێكى بۆ ئێران ئهنجام دابێت.
دهقى روونكردنهوهكه
رونکردنەوەیەک لە سکرتێری رۆژنامەوانی بەرێز شێخ ئەدهەم بارزانی، سەرۆکی ئەنجومەنی سەرکردایەتی سلێمانی – هەلەبجە ی پارتی دیموکراتی کوردستان.
لەو یەک دوو ڕۆژەی ڕابردوودا لە کۆمەلێک سایت و پەیج وڕاگەیاندن، دەنگۆیەک بلاو بوویەوە کە گوایە بەرێز شێخ ئەدهەم بارزانی بە مەبەستی گەیاندنی پەیامی بەرێز مەسعود بارزانی سەردانی ئێرانی کردووە و چاوی بە گەورە دەسەلاتدارانی ئەو ولاتە کەوتووە، ئێمە سەرلەبەری ئەم هەوالە بەدرۆ دەخەینەوە، هەموو لایەکیش دلنیا دەکەینەوە کە ئەم هەوالە هیچ بنەمایێکی ڕاستی نیە و بەبێ گرنگیدان بە سود و زیانی کەس، یان لایەن، لە بلاوکردنەوەی ئەو هەوالە بێ بنەمایە .
بۆچوونی جەنابیان لەبارەی پرسی نەتەوە بەروونی ئەوەیە، کە گەلی کورد وەکو نەتەوەیەک، کە لە ڕۆژهەلاتی ناڤین بەسەر چوار دەولەت دابەش بووین کە لە چوار نەتەوەی سەرەکی، تورک ، عەرەب ، فارس، کورد، پێک هاتووە . ئەم دەولەت نەتەوانەی ئێستا کوردیان بەسەر دابەشکراوە، لە بنەڕەتەوە هۆکار و بەرپرسی ڕاستەوخۆی ئەم دابەشکاریە نین، بەلکو دەولەتە زلهێزەکانی جیهان ئەم تاوانەیان بەرابەر بە کورد ئەنجام داوە و ئەم کێشە بێ چارەسەرەیان بەبێ خواست و ئیرادەی هەرچوار دەولەت ، لە پلەی یەک توشی کورد و لە پلەی دووەم توشی ئەو دەولەتانەش کردووە .
جەنابیان هەمیشە لەوبڕوایەدابووە، کە بەبێ چارەسەرکردنی ڕاستەقینەی پرسی کورد، بە مافی سەربەخۆییشەوە، ئەم چوار دەولەتە، ناتوانن لە ئاسایش و ئاشتی دا بژین و ئەم چوار نەتەوەیەش ناتوانن وەکو گەلانی تری ئازادی جیهان، پەرە بە ژیانی شارستانی و ژیار و مرڤایەتی خۆیان بدەن .
لەڕوانگەی بەڕێزیانەوە، ناسەقامگیری ئەم چوار دەولەتە، واتە ناسەقامگیری و بێ ئاسایشی هەموو ڕۆژهەلاتی ناوەڕاست، ناسەقامگیری و کێشمەکێش لە ڕۆژهەلاتی ناوەڕاستیش، بە هەموو پتانسێلە، جیۆپۆلیتیکی و وزە و مرۆڤی خۆیەوە، سۆنامی ناسەقامگیری بۆ سەرتاسەری جیهان دەگوازێتەوە.
لەژێر ڕۆشەنایی ئەم تێگە سیاسی و تۆلێرانسە هزریەدا، بەرێزیان هەمیشە بە پەرۆشەوە، داکۆکی لەوە دەکاتەوە، کە پێش لە میانگیری و دەستپێشخەری هەر هێزێکی دەرەکی، دەبێ پێگەیشتوویی و سینگ فراوانی ئەوە لە هەرچوار نەتەوەی ناو ئەو چوار دەولەتەدا هەبێت، کە بە دیالۆگ و بەشێوەی ئاشتیانە و لەسەر مێزی دانوستان ورد و درشتی کێشەکانمان چارەسەر بکەین.