په‌رله‌مانتارێكى يه‌كێتى ئه‌وروپا: پێويسته ميليشيا شيعه‌كان له عێراق بكشێنه‌وه
داواى ده‌ستبه‌جێ دانووستانى نێوان هه‌ولێر و به‌غدا ده‌كات به له‌به‌رچاوگرتنى كيانى ده‌ستوورى و فيدراڵى هه‌رێمى كوردستان
K24 – هه‌ولێر:
په‌رله‌مانتارێكى يه‌كێتى ئه‌وروپا داواى ده‌ستبه‌جێ دانووستانى نێوان هه‌ولێر و به‌غدا ده‌كات به له‌به‌رچاوگرتنى كيانى ده‌ستوورى و فيدراڵى هه‌رێمى كوردستان و جه‌ختيش له‌سه‌ر ئه‌وه ده‌كاته‌وه، كه ميليشيا شيعه‌كان له عێراقدا نابێت پێگه‌يان هه‌بێت و ده‌بێت بكشێنه‌وه.
په‌رله‌مانتار دێڤيد كامپبڵ بانێرمان، په‌رله‌مانتارى بريتانى له يه‌كێتى ئه‌وروپا و سه‌رۆكى شاندى په‌يوه‌ندييه‌كانى نێوان عێراق و يه‌كێتى ئه‌وروپا له راگه‌يه‌ندراوێكدا گوتى: من زۆر به توندى داوا له سه‌رۆك وه‌زيرانى عێراق حه‌يده‌ر عه‌بادى و سه‌رۆك وه‌زيرانى هه‌رێمى كوردستان نێچيرڤان بارزانى ده‌كه‌م گرژييه‌كان كه‌مبكه‌نه‌وه و ده‌ست به گفتوگۆ بكه‌ن.
گوتيشى: "هه‌روه‌ها پێويسته ئه‌وان ده‌ست به گفتوگۆيه‌كى بنياتنه‌رانه بكه‌ن له‌سه‌ر بنه‌ماى ده‌ستوورى عێراق به له‌به‌رچاوگرتنى فيدراڵى هه‌رێمى كوردستان".
له به‌شێكى ديكه‌ى راگه‌يه‌ندراوه‌كه‌يدا ئه‌و په‌رله‌مانتاره نووسيويه‌تى: "داوا له حكومه‌تى عێراق ده‌كه‌ين كه ميليشيا شيعه‌كانى سه‌ر به ئێران له‌و ناوچانه‌ى كۆنترۆڵيان كردوون بكشێنه‌وه وه‌ك ميليشياى كه‌تائيبى حزبوڵڵا و ئه‌و ميليشيايانه نابێت بوونيان له عێراق هه‌بێت. چونكه بوونيان ده‌بێته هۆى تێكدانى ره‌وشى عێراق و بۆيه ده‌بێت به زووترين كات له عێراق بكشێنه‌وه.