هه‌ڕه‌شه‌كانی راوێژكاره‌كه‌ی خامنه‌یی له سه‌عد حه‌ریری ئاشكرا ده‌بێت
عه‌لی ئه‌كبه‌ر ویلایه‌تی: پاڵپشتی حزبوڵڵا نه‌كه‌یت ئاژاوه‌یه‌كی هه‌رێمایه‌تی درووست ده‌بێت
K24 - هه‌ولێر:
پێگه‌یه‌كی ئه‌لیكترۆنی ئێرانی، رۆژی چوارشه‌ممه ناوه‌ڕۆكی كۆبوونه‌وه‌ی نێوان، عه‌لی ئه‌كبه‌ر ویلایه‌تی، راوێژكاری رێبه‌ری باڵای ئێران و سه‌عد حه‌ریری، سه‌رۆكوه‌زیرانی ده‌ست له كاركێشاوه‌ی لوبنانی ئاشكرا كردووه.
پێگه ئه‌لیكترۆنییه ئیرانییه‌كه له سه‌رچاوه‌یه‌كی ئاگاداره‌وه نوسیوویه‌تی "عه‌لی ئه‌كبه‌ر ویلایه‌تی هه‌ڕه‌شه‌ی له سه‌عد حه‌ریری كردووه‌و پێی گوتووه، ئه‌گه‌ر ملكه‌چی فه‌رمان و رێنماییه‌كانی ئێران نه‌بێت ده‌رباره‌ی میلیشیاكانی حزبوڵڵای لوبنانی، ئاژاوه‌یه‌كی هه‌رێمایه‌تی گه‌وره رووده‌دات".
به‌گوێره‌ی سه‌رچاوه‌كه، ویلایه‌تی گوتوویه‌تی: "ده‌بێت وه‌ك سه‌رۆكوه‌زیرانی لوبنان پاڵپشتی خۆت بۆ میلیشیاكانی حزبوڵڵا رابگه‌یه‌نیت، ئه‌گه‌ر ره‌تیبكه‌یته‌وه ئه‌وا راسته‌وخۆ كاریگه‌ریی له‌سه‌ر چاره‌نووست درووست ده‌بێت و به ده‌ردی ره‌فیق حه‌ریری باوكت ده‌چیت".
ئه‌وه‌بوو رۆژی شه‌ممه‌ی رابردوو، پاش دیداره‌كه‌ی له‌گه‌ڵ ویلایه‌تی، سه‌عد حه‌ریری له ریازی پایته‌ختی سعوودیه‌وه گوتارێكی ته‌له‌ڤیزیۆنی پێشكه‌شكرد و سه‌ره‌ڕای ده‌ست له كاركێشانه‌وه‌ی، گووتی: "ئێستا ره‌وشه‌كه وه‌ك ئه‌و كاته‌یه ره‌فیق حه‌ریری باوكمیان تیرۆركرد، ئێران په‌لكێشی كردووه‌و ده‌بێت ده‌سته‌كانی ببڕدرێنه‌وه‌و له هه‌ر شوێنێك ئێران هه‌بێت وێرانكاریی و ئاژاوه درووست ده‌بێت".
هه‌روه‌ها له‌باره‌ی ئه‌و كێشه و گرفتانه‌ی ئێران بۆ ناوچه‌كه‌ی ده‌نێرێت هۆشداریدا و گووتی: "ئیران كۆنترۆڵی ناوچه‌كه‌ی كردوه‌و له عێراق و سووریا و یه‌مه‌نیش خاوه‌ن بڕیاری یه‌كه‌مه".