ئاگاداریه‌ك له به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی هه‌ولێری كاروباری شه‌هیدان و ئه‌نفالكراوانی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان
مووچه‌ی شه‌هیدان و ئه‌نفالكراوانی كه‌ركوك له به‌نكی بێخاڵ له شاری هه‌ولێر دابه‌ش ده‌كرێت
K24- هه‌ولێر:
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی كاروباری شه‌هیدان و ئه‌نفالكراوانی هه‌ولێر سه‌رجه‌م كه‌س و كاری شه‌هیدان و ئه‌نفالكراوان ئاگادار ده‌كاته‌وه، له‌كاتی وه‌رگرتنی مووچه‌ی ئه‌م مانگه ئه‌م پێداویستیانه‌ی خواره‌وه له‌گه‌ڵ خۆیان بۆ بانك بهێنن، چونكه زۆر پێویستن:
- دوو وێنه‌ی ره‌نگاوڕه‌نگی میراتگر
- كۆپیه‌كی ره‌نگاوڕه‌نگی ناسنامه‌ی باری شارستانی میراتگر
- كۆپی ناسنامه‌ی شه‌هید یان جینۆسایدكراو + به‌خێوكه‌ر
- ژماره‌ی مۆبایلی میراتگر
- ناوی سیانی دایكی شه‌هید
سه‌باره‌ت به مووچه‌ی شه‌هیدان و ئه‌نفالكراوانی شاری كه‌ركوكیش، به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی كاروباری شه‌هیدان و ئه‌نفالكراوان رایگه‌یاندووه: مووچه‌كانیان له به‌نكی "بێخاڵ" له شاری هه‌ولێر دابه‌ش ده‌كرێت و پێویسته میراتگر سه‌ردانی ئه‌و به‌نكه بكات.