نامه‌یه‌ك له ماكرۆنه‌وه بۆ نێچیرڤان بارزانی
ماكرۆن ستایشی سه‌رۆك بارزانی ده‌كات
K24 - هه‌ولێر:
ئیمانوێل ماكرۆن، سه‌رۆكی فه‌ره‌نسا، له ریگه‌ی دۆمه‌نیك ماس، كۆنسوڵی گشتی ئه‌و وڵاته له هه‌ولێر، نامه‌یه‌كی ئاراسته‌ی نێچیرڤان بارزانی، سه‌رۆك وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان كرد.
وه‌ك له وێبساتی فه‌رمی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بڵاوكراوه‌ته‌وه، ماكرۆن له نامه‌كه‌یدا ستایشى رۆڵى سەرۆک مه‌سعود بارزانى دەکات و ڕۆڵى جه‌نابیان به مێژوویى لە پۆستی سەرۆکایەتیی هەرێمى کوردستان و دروستکردنی عێراقی نوێ‌دا ده‌نرخێنێت، هه‌روه‌ها ڕێز و پێ‌زانین بۆ ڕۆڵى تایبه‌تى سه‌رۆك بارزانی لە دژی داعش دووپات ده‌كاته‌وه کە لەژێر فەرماندەییی جه‌نابیاندا پێشمەرگە بەشدارییەکی یەکلاکەرەوەیان هەبوو.
لە بەشێکى دیكه‌ى نامەکەدا, ماكرۆن جه‌خت له‌وه ده‌كاته‌وه كه ئەو جەنگەی پێکەوە له دژى تیرۆر ئەنجامیان دا، بووە هۆی پتەوکردنی ئەو دۆستایەتییە قووڵ و دێرینەی فەڕەنسا و گەلی کوردستان پێکەوە ده‌به‌ستێته‌وه و ده‌ڵێت: "وڵاته‌كه‌مان هه‌میشه هه‌وڵى داوه له چوارچێوه‌ى ده‌ستوورى عێراقدا، دان به ته‌واوى مافه‌كانى گه‌لى كورددا بنرێت".
سه‌رۆك ماكرۆن هه‌روه‌ها نووسیویه‌تى: له‌پێناو به‌هێزكردنى په‌یوه‌ندییه‌كانمان و بۆ گره‌نتیى سه‌قامگیریى هه‌رێمى كوردستان، هیوادارم به شێوه‌یه‌كى پته‌و له پێكه‌وه‌كاركردن له‌گه‌ڵ حكوومه‌ته‌كه‌تان به‌رده‌وام بین، چونكه ئه‌م سه‌قامگیرییه بۆ عێراق و ڕۆژهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاست، فاكته‌رێكى گرنگه.
له نامه‌كه‌دا سه‌رۆك ماکرۆن ده‌ستخۆشى لەو گفتوگۆ مهیدانییانەى چەند ڕۆژی ڕابردووی نێوان حکوومەتی هەرێمی کوردستان و دەسەڵاتدارانی عێراقی فیدراڵ ده‌كات کە بۆته هۆى ڕێگری‌کردن لە گرژیی سەربازی، بەردەوامیى گفتوگۆكانیش لە ڕووی سیاسییەوە به پێویست ده‌زانێت بۆ ئەوەی چارەسەرێک بۆ هەموو کێشەکان بدۆزرێتەوە و ده‌ڵێت: "لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنیدا ڕۆژی 28ی ئۆکتۆبەر ئه‌وه‌م به به‌ڕێز حه‌یده‌ر عه‌بادى سه‌رۆك وه‌زیرانى عێراقیش گوتووه کە دەستپێکردنەوەی دیالۆگ بە پشتیوانیی نەتەوە یەکگرتووەکان تەنها ڕێگاچارەیە بۆ گەیشتن بە ئاشتییەکی هه‌میشه‌یى لە عێراق بۆ هەموو عێراقیەکان".
له دیداره‌كه‌یدا له‌گه‌ڵ كۆنسوڵى گشتیى فه‌ڕه‌نسا له هه‌ولێر، نێچیرڤان بارزانى، سوپاسى سەرۆک ماكرۆن و گەل و حکوومەتى فەڕەنساى کرد کە لە سەرجەم قۆناغەکاندا پشتگیری‌یان لە خواستەکانى گەلى کوردستان کردووە، بەتایبەتیش لە قۆناغى شەڕى دژى تیرۆریستانى داعش، فه‌ڕه‌نسا پشتگیرییه‌كى زۆرى پێشمەرگەى کردووه.
سه‌رۆك وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان له دیداره‌كه‌دا، ئامادەیى حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستانى بۆ گفتوگۆ لەگەڵ حكوومه‌تى عێراق لەسەر بنەماى دەستوور دووپات كرده‌وه، هیوایشى خواست کۆمەڵگاى نێودەوڵەتى، بەتایبەتى نەتەوە یەکگرتووەکان رۆڵى زیاتر بۆ هاندانى دیالۆگێكى بنیاتنەر لە چوارچێوەى دەستوورى عێراقدا بۆ مسۆگەرکردنى ئارامى و سەقامگیرى و چاره‌سه‌ركردنى هه‌موو كێشه‌كان، بگێڕێت.