مهسرور بارزانی: بە مەرجی رهچاوكردنی مافە دەستوورییەکانی كورد ههرێم ئامادهی دانووستانی فراوانه
راوێژكاری ئهنجوومهنی ئاسایشی ههرێمی كوردستان و جێگری باڵیۆزی ئۆستراڵیا لە عێراق كۆبۆوه
K24 - ههولێر:
راوێژکاری ئەنجوومەنی ئاسایشی هەرێمی كوردستان رایگهیاند: "حکومەتی هەرێم ئامادەکاریی تەواوی دەربڕیوە بۆ دانوستانی فراوان لە بارەی سەرجەم کێشەکان لهگهڵ بهغدا، بە مەرجێک گشت مافە دەستووریەکانی هەرێم ڕەچاو بکرێن".
ئەمرۆ مەسرور بارزانی راوێژکاری ئەنجوومەنی ئاسایشی هەرێمی کوردستان لهگهڵ "تیم ستێیپۆلتن" جێگری باڵیۆزی ئۆستراڵیا لە عێراق كۆبوهوهو پەیوەندییهكانی نێوان هەرێم و ئۆسترالیایان تاوتوێ کرد.
لە بارەی گرژیەکانی نێوان هەولێر و بەغدا شاندی ئۆسترالی پاڵپشتی خۆیان بۆ هەرچی زووتر دەستپێکردنی گفتوگۆی نێوان هەردوولا دەربڕی.
راوێژکاری ئەنجوومەنی ئاسایشی هەرێم دووپاتی کردەوە کە هەرێم هەمیشە خوازیاری ئەوە بووە بە رێگەی ئاشتیانە کێشەکان چارەسەر بکات و ئەنجامدانی ریفراندۆمیش یەکێ لەو رێکارە دیموکراتیک و ئاشتیانە بووە بۆ رێکخستنەوەی پەیوەندیەکانی نێوان هەرێم و بەغدا. راوێژکاری ئەنجوومەنی ئاسایش جەختی لەوە کردەوە کە هەرێمی کوردستان بە تەبایی و یەکڕیزی ئەم دۆخەش تێپەڕ دەکات و ئاشتی و خۆشگوزەرانی زیاتر بۆ هاونیشتمانیانی دابین دەکات.
