پۆلیسی سۆران: پیاوێك به‌ هۆی لێدانی ته‌زووی كاره‌با گیانی له‌ ده‌ستدا

له‌ كاتی كاركردندا بووه‌

K24 - سۆران:

گوته‌بێژی پۆلیسی سۆران رایگه‌یاند، پیاوێك له‌ گوندی (خداوه‌)ی سه‌ر به‌ ناحیه‌ی سیده‌كان، به‌هۆی لێدانی ته‌زووی كاره‌باوه‌ گیانی له‌ده‌ستدا.

رائید هاوار ئه‌رگوشی، گوته‌بێژی پۆلیسی سۆران رایگه‌یاند، له‌ بوونی ته‌رمی هاووڵاتییه‌ك به‌ ناوی (ش . خ . ع) لە دایکبووی 1962 دانیشتووی گوندی (خداوە)ی سەر بە ناحیەی سیدەکان ئاگاداركراونه‌ته‌وه‌ و دوای لێكۆڵینه‌وه‌ی سه‌ره‌تاییش ده‌ركه‌وتووه‌، له‌ كاتی كاركردن ته‌زووی كاره‌با لێیداوه‌ و به‌هۆیه‌وه‌ گیانی له‌ ده‌ستداوه‌.

گوته‌بێژی پۆلیسی سۆران راشیگه‌یاند، له‌ ئێستادا ته‌رمه‌كه‌ی ره‌وانه‌ی پزیشكی دادی سۆران كراوه‌ و لێكۆڵینه‌وه‌ له‌ رووداوه‌كه‌ ده‌ستیپێكردووه‌.