كوه‌یت داوا له هاووڵاتییانی وڵاته‌كه‌ی ده‌كات خاكی لوبنان جێبهێڵن
پێشتر سعوودیه‌ش هه‌مان داوای له هاووڵاتییانی وڵاته‌كه‌ی كردبوو
K24 - هه‌ولێر:
وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی كوه‌یت له راگه‌یه‌ندراوێكدا، داوا له هاووڵاتییانی وڵاته‌كه‌ی ده‌كات، به په‌له خاكی لوبنان جێبهێڵن.
ئه‌و داوایه‌ی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی كوه‌یت بۆ جێهێشتنی لوبنان له‌لایه‌ن هاووڵاتییانی وڵاته‌كه‌ی، دوا راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌ی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی سعوودیه هات كه ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ، هه‌مان داوای له هاووڵاتییانی سعوودیه كرد، لوبنان جێبهێڵن.
هه‌فته‌ی رابردوو، سه‌عد حه‌ریری، سه‌رۆك وه‌زیرانی لوبنان، به هۆی گوشار و ده‌ستێوه‌ردانه‌كانی ئێران له رێگه‌ی حزبوڵڵای لوبنانییه‌وه له سعوودییه‌وه ده‌ستی له كاركێشایه‌وه و رایگه‌یاند هه‌وڵی تیرۆركردنیشی دراوه.