سعووديه: رێگه ناده‌ين لوبنان ببێته سه‌رچاوه‌ى هه‌ڕه‌شه بۆمان
پێويسته رێگه‌يه‌ك بۆ سنوورداركردنى هه‌ژموونى حزبوڵڵا له لوبنان بدۆزرێته‌وه.
K24 – هه‌ولێر:
وه‌زيرى ده‌ره‌وه‌ى سعووديه عادل جوبێر رايگه‌ياند، وڵاته‌كه‌ى رێگه نادات لوبنان ببێته سه‌رچاوه‌ى كێشه و ئازار بۆ سعووديه و پێويسته رێگه‌يه‌ك بۆ سنوورداركردنى هه‌ژموونى حزبوڵڵا له لوبنان بدۆزرێته‌وه.
له چاوپێكه‌وتنێكيدا له‌گه‌ڵ كه‌ناڵى سى ئێن بى سى، كه ئه‌مڕۆ هه‌ينى وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه‌ى سعووديه چه‌ند به‌شێكى له تويته‌ر بڵاوكردووه‌ته‌وه، عادل جوبێر گوتى: به هۆى چالاكييه‌كانى حزبوڵڵا و پشتيوانييه‌كانى ئێران بۆى ره‌وشى لوبنان جێى نيگه‌رانييه.
گوتيشى: حزبوڵڵا سيستمى لوبنانى خستووه‌ته ژێر ركێفى خۆيه‌وه و تاران هه‌ژموونى به‌سه‌ردا سه‌پاندووه، هه‌روه‌ها ئێران وه‌ك ئامرازێك به‌كارى ده‌هێنێت بۆ ده‌ستتێوه‌ردان له سووريا و حه‌ماس و حوسييه‌كان.
جوبێر داواشى له كۆمه‌ڵگه‌ى نێوده‌وڵه‌تى كرد رێوشوێنى پێويست بۆ دانانى سنوورێك له به‌رده‌م كرده‌وه‌كانى حزبوڵڵا بگرێته به‌ر.
هه‌روه‌ها گوتى: سعووديه رێگه نادات، لوبنان ببێـه سه‌رچاوه‌ى هه‌ڕه‌شه و ئازارگه‌ياندن به لوبنان.
سه‌باره‌ت به كۆمارى ئيسلامى ئێرانيش، عادل جوبێر گوتى: وڵاته‌كه‌ى داواكاره سزاى زياتر به‌سه‌ر ئێران‌دا بسه‌پێندرێن، به هۆى پشتيوانييه‌كانى ئه‌و وڵاته له تيرۆر.
له باره‌ى رێككه‌وتنى ناووكى وڵاتانى پێنج كۆ يه‌ك له‌گه‌ڵ ئێران، وه‌زيرى ده‌ره‌وه‌ى سعووديه ئه‌و رێككه‌وتنه‌ى به لاواز وه‌سفكرد و داوايكرد، چاكسازى تێدا بكرێت. هه‌روه‌ها پشتيوانى بۆ روانگه‌ى دۆناڵد تره‌مپى سه‌رۆكى ئه‌مريكا ده‌ربڕى كه داواى پێداچوونه‌وه به رێككه‌وتنه‌كه ده‌كات.