هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی: هیچ زانیارییه‌كمان له باره‌ی به‌غدادییه‌وه نییه
ئه‌بوبه‌كر به‌غدادی بێسه‌ر و شوێنه
K24 - هه‌ولێر:
هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی دژی داعش رایگه‌یاند، هیچ زانیارییه‌كیان له باره‌ی شوێنی ئه‌بوبه‌كر به‌غدادی، خه‌لیفه‌ی داعش نییه.
وێڕای راگه‌یاندنی كۆنتڕۆڵكردنی ته‌واوی شارۆچكه‌ی ئه‌لبوكه‌مالی سووریا، كه هاوسنووره له‌گه‌ڵ عێراق، تا ئێستا نازانرێت ئه‌بوبه‌كر به‌غدادی، خه‌لیفه‌كه‌ی داعش له كوێیه.
ئه‌لبوكه‌مال، دوایین شوێنی مانه‌وه‌ی چه‌كدارانی داعش بوو له سووریا، دوێنێش كۆنتڕۆڵكردنه‌وه‌ی ته‌واوی شارۆچكه‌كه راگه‌یه‌ندرا، به‌ڵام هاوپه‌یمانی هێزه‌كانی سووریای دیموكرات (هه‌سه‌ده) رایده‌گه‌یه‌نێت، كۆنتڕۆڵكردنه‌وه‌ی شارۆچكه‌كه به رێككه‌وتنێكی نێوان رژێمی سووریا و داعش بووه.
ئه‌مڕۆش سه‌رچاوه‌كانی زانیاری باس له‌وه ده‌كه‌ن، چه‌كدارانی داعش نیوه‌ی شارۆچكه‌كه‌ی كۆنتڕۆڵكردووه‌ته‌وه، به‌ڵام تا ئێستا هیچ زانیارییه‌ك له باره‌ی به‌غدادی نه‌زانراوه، كه پێشتر پێشبینی ئه‌وه ده‌كرا، له شارۆچكه‌ی ئه‌لبوكه‌مال خۆی حه‌شاردابێت.
له چه‌ند هه‌ڵمه‌تێكی ئه‌مدواییه بۆ كۆنتڕۆڵكردنه‌وه‌ی چه‌ند شار و شارۆچكه‌یه‌ك له عێراق و سووریا له ده‌ست داعش، هیچ ته‌رمێكی چه‌كدارانی رێكخراوه‌كه به‌رچاو نه‌كه‌وتوون و هیچ دیلێكیشیان لێ نه‌گیراوه، ئه‌مه‌ش وایكردووه زۆربه‌ی بۆچوونه‌كان به‌و ئاراسته‌یه‌دا بن، كه به رێككه‌وتن له‌گه‌ڵ داعش كراون، به‌ڵام تا ئێستاش نازانرێت چه‌كدارانی داعش بۆ چ شوێنێك رۆیشتوون.
پێشتریش به گوێره‌ی رێككه‌وتنێكی نێوان حزبوڵڵای لوبنان و رێكخراوی داعش، به ئاگاداری دیمه‌شق و رژێمه‌كه‌ی ئه‌سه‌د، نزیكه‌ی 700 چه‌كداری داعش، به ژن و منداڵه‌وه، له ناوچه‌ی عرسالی سه‌ر سنووری نێوان سووریا و لوبنان، گه‌یه‌نرانه شارۆچكه‌ی ئه‌لبوكه‌مالی سه‌ر به پارێزگای دێره‌زوور.