فه‌رمانده‌یی ناوه‌ندی هێزه‌كانی ئه‌مه‌ریكا: ئێران مووشه‌كی بالیستی داوه‌ته حووسییه‌كانی یه‌مه‌ن
پێگه‌كانی قاعیده‌مان كردووه‌ته ئامانج
K24 - هه‌ولێر:
فه‌رمانده‌یی ناوه‌ندی هێزه‌كانی ئه‌مه‌ریكا رایگه‌یاند، ئه‌و مووشه‌كه بالیستییانه‌ی حووسییه‌كانی یه‌مه‌ن ئاراسته‌ی سعوودیه‌ی ده‌كه‌ن، له‌لایه‌ن ئێرانه‌وه پێیان دراوه.
فه‌رمانده‌یی ناوه‌ندی هێزه‌كانی ئه‌مه‌ریكا راشیگه‌یاند، له شه‌ڕكردن له دژی رێكخراوی داعش به‌رده‌وام ده‌بن و پێگه‌كانی قاعیده‌یان له یه‌مه‌ن كردووه‌ته ئامانج.
ئاراسته‌كردنی مووشه‌كی بالیستی له‌لایه‌ن حووسییه‌كانه‌وه به‌ره‌و سعوودیه، كاردانه‌وه‌ی وڵاتانی ناوچه‌كه و ئه‌مه‌ریكا و ئه‌وروپای به دوای خۆیدا هێناوه و ته‌واوی وڵاتان ئاماژه بۆ ئه‌وه ده‌كه‌ن، ئه‌و مووشه‌كانه درووستكراوی وڵاتی ئێرانن.
هه‌فته‌ی رابردوو، حووسییه‌كانی یه‌مه‌ن، مووشه‌كێكی بالیستییان ئاراسته‌ی فڕۆكه‌خانه‌ی شا خالید كرد له ریازی پایته‌ختی سعوودیه، به‌ڵام له‌لایه‌ن به‌رگری مووشه‌كی ئاسمانی سعوودییه خرایه‌وه خواره‌وه.
ئه‌وكات وه‌زاره‌تی به‌رگری سعوودیه زانیاری زیاتری له باره‌ی مووشه‌كه‌كه بڵاوكرده‌وه و رایگه‌یاند، گرووپی "ئه‌نساروڵڵا" كه میلیشیایه‌كی سه‌ر به حووسییه‌كانن، مووشه‌كێكی بالیستی له جۆری "بوركان ئێچ 2"یان ئاراسته‌ی فڕۆكه‌خانه‌ی شا خالید كردووه، به‌ڵام مووشه‌كه‌كه خراوه‌ته خواره‌وه.