وه‌زاره‌تی دارایی له باره‌ی ژماره‌ی خانه‌نشینكراوان وه‌ڵامی په‌رله‌مانتارێكی كۆمه‌ڵ ده‌داته‌وه
ژماره‌ی راسته‌قینه‌ی خانه‌نشینانی هه‌رێمی كوردستان ده‌خاته‌ڕوو
K24 - هه‌ولێر:
وه‌زاره‌تی دارایی و ئابووری حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، له باره‌ی ژماره‌ی خانه‌نشینان وه‌ڵامی ئه‌حمه‌د حاجی ره‌شید، په‌رله‌مانتاری كۆمه‌ڵی ئیسلامی، له ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق ده‌داته‌وه، كه پێشتر رایگه‌یاندبوو، نزیكه‌ی 200 هه‌زار كه‌س به نایاسایی خانه‌نشین كراون.
له روونكردنه‌وه‌كه‌ی وه‌زاره‌تی داراییدا، كه وێنه‌یه‌كی ده‌ست كوردستان 24 كه‌وتووه، ئاماژه به‌وه كراوه، وه‌كو به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی خانه‌نشین ڕوونیده‌كه‌ینه‌وه؛ به پێی ئاماری بایۆمه‌تری (244.000) دوو سه‌د و چل و چوار هه‌زار خانه‌نشین، مووچه‌ی خانه‌نشینی وه‌رده‌گرن له هه‌رێمی كوردستان.
ده‌قی روونكردنه‌وه‌كه‌ی وه‌زاره‌تی دارایی:
ڕوونكردنه‌وه‌یه‌ك له به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی خانه‌نشین له وه‌زاره‌تی دارایی و ئابووری، سه‌باره‌ت به لێدوانی په‌رله‌مانتاری عێراقی فیدراڵ، به‌ڕێز (ئه‌حمه‌د حاجی ڕه‌شید)، له‌سه‌ر ژماره‌ی خانه‌نشینان و میراتگری خانه‌نشینان له هه‌رێمی كوردستان.
ئێمه وه‌كو به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی خانه‌نشین ڕوونیده‌كه‌ینه‌وه؛ به پێی ئاماری بایۆمه‌تری (244.000) دوو سه‌د و چل و چوار هه‌زار خانه‌نشین، مووچه‌ی خانه‌نشینی وه‌رده‌گرن له هه‌رێمی كوردستان، كه پێكهاتوون له خانه‌نشینانی ( فه‌رمانبه‌رانی شارستانی، پۆلیس و هێزه‌كانی ناوخۆ، كارمه‌ندانی ده‌زگای گشتی ئاسایش و ئه‌نجومه‌نی ئاسایش، خانه‌نشیانی پێشمه‌رگه، كه‌م ئه‌ندامی سه‌نگه‌ر ) كه له‌سه‌ر بنه‌مای مادده‌كانی یاسای خانه‌نشینی یه‌كگرتوو ( ژماره 27 ساڵی 2006 )ـی هه‌مواركراو، یاسای ڕاژه‌ی زانكۆیی ( ژماره 23 ساڵی 2008 )، یاسای مووچه‌ی دادوه‌ران و ئه‌ندامانی داواكاری گشتی ( ژماره 27 ساڵی 2008 )، وه یاسای ڕاژه و خانه‌نشینی كارمه‌ندانی هێزه‌كانی ئاسایشی ناوخۆ ( ژماره 18 ساڵی 2011)، یاسای ڕاژه و خانه‌نشینی پێشمه‌رگه ( ژماره 38 ساڵی 2007 ) یاسای كه‌م ئه‌ندامانی پێشمه‌رگه‌ی سه‌نگه‌ری ( ژماره 34 ساڵی 2007 )، كه به پێی یاسا ئاماژه پێكراوهكانی سه‌ره‌وه و ڕێنماییه كارپێكراوه‌كان خانه‌نشین كراون.
له هه‌مان كات دا لێژنه‌یه‌كی تایبه‌تمه‌ند پێكهێنراوه له سه‌رۆكایه‌تی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران و وه‌زاره‌تی دارایی و ئابووری و وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه و لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كان بۆ به دواداچوون له مووچه‌ی ئه‌و خانه‌نشینانه‌ی كه بنه‌مای یاساكانی سه‌ره‌وه نایانگرێته‌وه، له‌گه‌ڵ ڕه‌چاوكردنی پێَگهی ئه‌و كه‌سانه‌ی كه به شێوازێكی تایبه‌ت ڕۆڵیان هه‌بووه له شۆڕشه‌كانی ڕزگاری خوازی كوردستان.