ساڵێک بەسەر ھەڵبژاردنی دۆناڵد ترەمپ به سەرۆکی ئەمریکادا تێپەردەبێت
بڕیارهكانی ملیاردێرهكه له ئۆڤال ئۆفیس له ماوهی یهك ساڵدا
K24 - ههولێر:
دواى یهك ساڵ له ههڵبژاردنی دۆناڵد ترهمپ، وهك 45همین سهرۆكی ئهمهریكی، له تویتێكدا پیرۆزبایی له دهنگدهرانی دهكات, له ماوهی ئهو ساڵهدا ترهمپ له چهندین رێككهوتنی جیهانی بایهخدار كشاوهتهوه و چهندین رێككهوتنی دیكهشی واژۆ كردووه.
ترەمپ, بۆ یادی یەک ساڵەی دەست بەکاربوونی, بە گەشتێکی 13 رۆژە لە ئاسیایە و لەناو فرۆکەی سەرۆکایەتی "ئێر فۆرس وەن"ـەوە کە لەرێگەدا بو بۆ کۆریای باشوور, بە تویتێک پیرۆزبایی لە دەنگدەران خەڵکی ئەمریکا دەکات.
لە ماوەی 364 رۆژی رابردوودا دۆناڵد ترەمپ چەندین بریاریداون کە زۆربەیان نارەزایی و نیگەرانی ناوخۆیی و نێودەوڵەتی لێکەوتووەتەوە و بوونەتە ھۆی دەست لەکارکێشانەوەی چەندین ئەندامی ئیدارەکەی و لەرزۆک بوونی ستراتیژیەت و سیاسەتی.
یەکەم بریاری ترەمپ دوای چەند ھەفتەیەک لە سەرۆکایەتی قەدەغەی گەشتکردن بوو لە ھاوڵاتیانی 6 وڵاتی زۆرینە موسڵمان بۆ ئەمریکا کە کێشەی بەدوای خۆیدا ھێنا و خۆپیشاندانی ناوخۆیی و نارەزایی دەرەکی لێکەوتەوە. بەھۆیەوە ھەفتەی داھاتوو دادگای فیدراڵی بریارەکەی ترەمپی ھەڵپەسارد.
دواتر دروستکردنی دیوار لە سەر سنووری ئەمریکا و مەکسیک ئەویش بریارێکی سەیر و سەرمەرە بوو ھەموو جیھانی شۆک کرد، تا ئێستاش نەیتوانیوە جێبەجێی بکات چونکە وەک ئەوەی بریاریدابوو دەبوو تێچووی دیوارەکەش مەکسیک بیدات.
یەکێکی دیکە لە بریارەکانی دۆناڵد ترەمپ کشانەوە بوو لە رێککەتنی تی تی ئای پی کە رێککەوتنێکی ئابوورییە و لەنێوان ئەمریکا و 28 وڵاتی یەکێتی ئەوروپادا واژوو کرابوو. ئەمەش بووە ھۆی دوورکەوتنەوەی دۆستە ئەوروپیەکان لە ئەمریکا.
ھەربەوەشەوە نەوەستا ترەمپ بریاریدا سیستمی تەندروستی ئۆباما ھەڵوەشێنیتەوە و جێگرەوەیەکی بۆ دابنێت. ھەروەھا سیستمی باج لە وڵاتەکەی رێکبخاتەوە. دوای یەک ساڵ سەرەرای ئەوەی کۆمارییەکان زۆرینەی کۆنگرێسیان ھەیە ھێشتا نەتوانراوە ئەوەی ترەمپ دەیەوێت دەنگی لەسەر بدرێت.
لەبابەتی قەدەغە کردنی چەک لە ئەمریکاش کە ئۆباما ھەوڵی بۆ دەدا ترمپ دژی قەەغە کردنی چەکە و دەڵێ: ئەگەر چەک قەدەغە بکرایە ئەو پیاوەی ھێرشبەرەکەی تەکساسی کوشت نەیدەتوانی چەکی پێ بێت و ھێرشبەرەکە لەجیاتی 26 کەس بە سەدان کەسی دیکەی دەکوشت.
یەکێکی دیکە لەو بابەتانەی کە ترەمپ زۆر گرنگی پێدات چەکی ئەتۆمی کۆریای باکوورە. رەخنەی ئەوە لە ترەمپ دەگیرێت ھێندە خۆی سەرقاڵ کردووە بە پیۆنگیانگەوە زۆر مەلەفی ھەستیاری دیکەی پشتگوێ خستوون.
لەکاتێکدا ڤلادیمێر پوتن سەرۆکی روسیا دەڵی بە سەرۆک ترەمپم راگەیاندووە ھێندە خۆت سەرقاڵ مەکە بە کۆریای باکورەوە چونکە وڵاتێکی داخراوە و ئەگەر فشاری نەخەیتە سەر ھیچ کات نابێتە ھەرەشە.
دەستێوەردانەکانی روسیا لە ھەڵبژاردنەکانی 2016ی ئەمریکا و ناکۆکییەکانی ناو ئیدارەی ترەمپ کە بەھۆیەوە بەرێوبەری نوسینگەی ھەواڵگری فیدراڵی جەیمس کۆمی لەسەر کار لادا خاڵێکی دیکەی لاوازی ئیدارەی ترەمپە.
سیاسیەکانی ئەمریکا رەخنەی ئەوە لە ترەمپ دەگرن کە بەھۆی سیاسەتەکانیەوە رۆژ لە دوای رۆژ لە رۆژھەڵاتی ناوەراست ئەمریکا رووبەرووی شکستی یەک لەدوا یەک دەبێتەوە. ئەمەش بەھۆی پشتگوێ خستنی دۆستەکانی و خۆ خەریک کردن بە ھەندێک بابەتی لاوەکی و لەرزۆکی و دوو دڵێ لە بریاردان. وەک دەڵێن ئەوەی کۆنترۆڵی رۆژھەڵاتی ناوەراستی لەدەست بدات کۆنترۆڵی ھەموو جیھانی لەدەستداوە.
شکستەکانی ترەمپ وایکردووە لە بەرامبەردا دیموکراتەکان لە ھەڵبژاردنە بەراییەکاندا لە چەند ویلایەتێک لەوانە لە ڤێرجینیا و نیوجێرسی پێش کۆمارییەکان بکەون.
بەگوێرەی راپرسیەکان کە لە دوای ساڵَێک لە دەست بەکاربوون بۆ سەرۆکەکانی ئەمریکا دەکرێت دۆناڵد ترەمپ بە 22 خاڵ لەژێر سفر و بەخراپترین سەرۆکی ئەمریکا دادەنرێت.
بەشێوەیک ئەستەمە دۆناڵد ترەمپ بتوانێ بۆ چوار ساڵی داھاتوو سەرۆکایەتی وڵاتەکەی بباتەوە.