قوبرس ئاماده‌یه هاوكاری سه‌ربازی زیاتر بۆ پێشمه‌رگه ره‌وانه بكات
پێشتر دوو كاروانی هاوكاری سه‌ربازی ره‌وانه كردووه
K24 - هه‌ولێر:
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی قوبرس رایده‌گه‌یه‌نێت، وڵاته‌كه‌ی ئاماده‌یه هاوكاری سه‌ربازی بۆ هێزی پێشمه‌رگه، ره‌وانه‌ی هه‌رێمی كوردستان بكات.
ئایۆنیس كاسۆلایدس، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی قوبرس روونیشی كرده‌وه، پێشتر وڵاته‌كه‌ی دوو كاروان هاوكاری سه‌ربازی له رێگه‌ی ئه‌مه‌ریكاوه بۆ هه‌رێمی كوردستان ره‌وانه كردووه.
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی قوبرس، راشیگه‌یاند، هه‌رچه‌نده به هۆی دووركه‌وتنه‌وه‌ی داعش، رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌كان كه‌متر بوونه‌ته‌وه، به‌ڵام ئاماده‌یی وڵاته‌كه‌شی نیشاندا بۆ ره‌وانه‌كردنی هه‌ر هاوكارییه‌كی دیكه‌ی سه‌ربازی، به هه‌ماهه‌نگی و راوێژ له‌گه‌ڵ هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی دژی داعش و ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، وڵاته‌كه‌ی له‌گه‌ڵ یه‌كپارچه‌یی عێراقدایه.