رۆژانه 60 هه‌زار به‌رميل نه‌وتى كه‌ركووك ره‌وانه‌ى ئێران ده‌كرێت
له رێگه‌ى تانكه‌ره‌وه ئه‌و بڕه نه‌وته ره‌وانه‌ى سنوورى ئێران ده‌كات
K24 – هه‌ولێر:
هه‌ريه‌ك له عێراق و ئێران رێككه‌وتن، كه رۆژانه 60 هه‌زار به‌رميل نه‌وتى كه‌ركووك له رێگه‌ى ئێرانه‌وه هه‌نارده بكرێت.
وه‌زاره‌تى نه‌وتى عێراق رايگه‌ياند، به‌غدا و تاران به شێوه‌يه‌كى مهبدهئى رێككه‌وتوون، كه عێراق نه‌وت له كێڵگه‌كانى كه‌ركووكه‌وه به ئێران‌دا هه‌نارده بكات.
به گوێره‌ى به‌ياننامه‌ى وه‌زاره‌ته‌كه، رێككه‌وتنه‌كه له قۆناغى يهكهمدا هه‌نارده‌كردنى 30 تا 60 هه‌زار به‌رميل نه‌وته به شێوه‌ى رۆژانه و كارى به‌رده‌واميش ده‌كرێت بۆ راكێشانى هێڵێكى نه‌وتى تايبه‌ت به‌و پرسه.
هه‌روه‌ها هاتووه: له‌م قۆناغه‌دا عێراق له رێگه‌ى تانكه‌ره‌وه ئه‌و بڕه نه‌وته ره‌وانه‌ى سنوورى ئێران ده‌كات و له‌وێوه دهگهيهندرێته شارى كرماشان و له به‌رامبه‌ريشدا ئێران له ده‌روازه‌كانى باشووره‌وه هه‌مان بڕى نه‌وت راده‌ستى عێراق ده‌كاته‌وه.