هێزێکی سەر بە سەرۆکایەتی کۆمار لە خورماتوو جێگیر دەکرێت

سەرۆك وەزیرانی عێراق رەزامەندی لەسەر دەربڕیووە

K24 - ھەولێر

عەبدوڵڵا عەلیاوەیی، راوێژکاری سەرۆك کۆماری عێراق رایگەیاند، سەرۆکوەزیرانی عێراق رەزامەندی لەسەر رەوانەکردنی هێزێکی کوردی بۆ شارۆچکەی خورماتوو دەربڕیوە.

گوتیشی، بڕیارە لیوایەکی سەر بە سەرۆکایەتی کۆماری لە دوای تەواوبوونی چلەی ئیمام حوسێن لە خورماتوو جێگیر بکرێت.

لە دوای رووداوەکانی 16 ئۆکتۆبەری ئەمساڵ و هێرشی هێزەکانی عێراق و حەشدی شەعبی بە پشتیوانی سوپای پاسدارانی ئێران بۆ سەر ناوچە کوردستانییەکانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێمی کوردستان بەدەیان گەنجی کورد لە خورماتوو شەهید کران.