جبووری داوایەك لە پەرلەمانتارانی كورد دەكات

"پێویستە ھەموو فراكسیۆنەكان بەشداربن"

K24 - ھەولێر

سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق داوا لە پەرلەمانتارانی كورد دەكات بگەڕێنەوە بۆ كۆبوونەوەكانی پەرلەمان.

موحسن سەعدون، سەرۆكی لیژنەی یاسایی لە ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق ئاشكرایكرد، سەلیم جبوری، سەرۆكی پەرلەمانی عێراق، داوای لە پەرلەمانتارانی كورد كردووە بگەڕێنەوە بۆ كۆبوونەوەكانی پەرلەمان.

ئاماژەی بۆ ئەوەشكرد، پڕۆژە بودجەی ساڵی 2018 لە دانیشتنەكانی داھاتوودا تاوتوێ دەكرێت، بۆیە پێویستە سەرجەم فڕاكسیۆنەكان لە كۆبوونەوەكاندا بەشداربن.

ھاوكات، حەیدەر عەبادی سەرۆك وەزیرانی عێراق بەڵێنیداوە بە بەشە بودجەی ھەرێمی كوردستاندا بچێتەوە، بەشێوەیەك كە جێی رەزامەندی ھەموولایەك بێت.

پێشتر، ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق، بڕیاریدا بەشە بودجەی ھەرێمی كوردستان لە 17% بۆ 12% كەم بكاتەوە، لە راگەیەندراوێكیشدا حكومەتی ھەرێمی كوردستان داوای لە حكومەتی عێراق ره‌شنووسی پڕۆژه‌یاسای بودجه‌ی عێراقی بۆ ساڵی 2018 په‌سه‌ند نه‌كه‌ن، ئه‌و ره‌شنووسه‌ به‌بێ به‌شداری پێكردنی هه‌رێمی كوردستان و به‌بێ ره‌چاوكردنی ده‌ستوور و یاسا فیدراڵییه‌كان ئاماده‌ كراوه‌.