سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێم له‌گه‌ڵ فراكسیۆنه‌كانی په‌رله‌مانی كوردستان كۆ ده‌بێته‌وه‌

سەرۆكایەتی ئەنجوومەنی وەزیران و فراكسیۆنەكانی پەرلەمانی كوردستان تاوتوێی كێشەكانی نێوان ھەولێر و بەغدا ده‌كەن

K24- هه‌ولێر:

سبەی سەرۆكایەتی ئەنجوومەنی وەزیران لەگەڵ سەرجەم سەرۆك فراكسیۆنەكانی پەرلەمانی كوردستان كۆدەبێتەوە.

ئومێد خۆشناو، سەرۆكی فراكسیۆنی پارتی دیموكراتی كوردستان لە لێدوانێكدا بۆ كوردستان24 رایگەیاند: بڕیاره‌ سبه‌ی سەرۆكایەتی ئەنجوومەنی وەزیران و فراكسیۆنەكانی پەرلەمانی كوردستان تاوتوێی كێشەكانی نێوان ھەولێر و بەغدا بكەن.

خۆشناو گوتیشی: لە كۆبوونەوەكەدا باس لە پەیوەندی نێوان لایەنە سیاسییەكانی ھەرێمی كوردستان و رۆڵی پەرلەمان لە چارەسەركردنی كێشەكان دەكرێت.

به‌ر له‌ چه‌ند رۆژێك پارتی دیموكراتی كوردستان له‌ كۆبوونه‌وه‌ی سه‌ركردایه‌تیدا، نێچیرڤان بارزانی جێگری سه‌رۆكی پارتی، هاوكات كه‌ سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیرانی كوردستانیشه‌ راسپاردبوو، بۆئه‌وه‌ی نێوه‌ندگیری له‌ نێوان سه‌رجه‌م پارته‌ سیاسیه‌كانی كوردستاندا بكات، به‌مه‌به‌ستی لێكنزیكبوونه‌وه‌ و درووستبوونی كۆده‌نگیه‌كی به‌هێز له‌نێوان لایه‌نه‌كاندا.