له نزيك حه‌ويجه گۆڕێكى به‌كۆمه‌ڵى سه‌رده‌مى داعش دۆزرايه‌وه
ئه‌و شوێنه‌ى گۆڕه به كۆمه‌ڵه‌كه‌ى تێدا دۆزراوه‌ته‌وه، پێشتر بنكه‌ى سه‌ربازى بوكاره‌ى ئه‌مريكييه‌كان بووه
K24 – هه‌ولێر:
جێگرى پارێزگارى كه‌ركووك راكان سه‌عيد، رايگه‌ياند، له بنكه‌ى پێشووى هێزه‌كانى ئه‌مريكا له نزيك حه‌ويجه سه‌دان ته‌رميان له گۆڕێكى به‌كۆمه‌ڵدا دۆزيوه‌ته‌وه.
گوتيشى: ئه‌و شوێنه‌ى گۆڕه به كۆمه‌ڵه‌كه‌ى تێدا دۆزراوه‌ته‌وه، پێشتر بنكه‌ى سه‌ربازى بوكاره‌ى ئه‌مريكييه‌كان بووه و دواتر له لايه‌ن داعشه‌وه به‌كارهێنراوه بۆ جێبه‌جێكردنى فه‌رمانه‌كانى كوشتن.
هه‌روه‌ها گوتى: له‌و گۆڕه به كۆمه‌ڵه‌دا ته‌رمى 400 كه‌س دۆزراوه‌ته‌وه، كه به‌شێكيان جلوبه‌رگى پرته‌قاڵى و سووريان له‌به‌ر بووه و به‌شێكيشيان به جلوبه‌رگى مه‌ده‌نييه‌وه‌ن.
له‌و باره‌يه‌وه مورته‌زا لعێبى فه‌رمانده له سوپاى عێراق رايگه‌ياند، له‌سه‌ر بنه‌ماى زانيارى چه‌ند شاهێد حاڵێك چوونه‌ته شوێنى گۆڕه به‌كۆمه‌ڵه‌كه.
له‌و باره‌يه‌وه شوانێكى ناوچه‌كه وتوويه‌تى: رۆژانه چه‌كدارانى داعش به ئۆتۆمبێل خه‌ڵكيان ده‌هێنا و له‌و شوێنه گوله بارانيان ده‌كردن.