نه‌جمه‌دین كه‌ریم: چه‌ندینجار میلیشیاكانی ئێران هه‌ڕه‌شه‌یان لێ كردووم
نه‌جمه‌دین كه‌ریم: كه‌ركوك هه‌ر به‌شێكه له كوردستان و سازش له‌سه‌ر ناسنامه‌كه‌ی ناكرێت
K24- هه‌ولێر:
نه‌جمه‌دین كه‌ریم پارێزگاری كه‌ركوك له‌دیدرێكدا له‌گه‌ڵ رادیۆی NPRی ئه‌مه‌ریكی گوتی "چه‌ندینجار له‌لایه‌ن میلیشیاكانی سه‌ر به ئێرانه‌وه په‌یوه‌ندیم پێوه كراوه و داوایان لێ كردووم بگه‌ڕێمه‌وه ماڵه‌وه، مه‌به‌ستیشیان ئه‌وه بووه بمكوژن".
سه‌باره‌ت به گۆڕانكاریه‌كانی دوای 16ی ئوكتۆبه‌ریش له كه‌ركوك، نه‌جمه‌دین كه‌ریم جه‌ختی كرده‌وه "ئه‌وه‌ی له كه‌ركوك كرا خیانه‌ت بوو" له‌باره‌ی ناسنامه‌ی ئه‌و شاره‌شه‌وه گوتی "كه‌ركوك هه‌ر به‌شێكه له كوردستان و سازش له‌سه‌ر ناسنامه‌كه‌ی ناكرێت".
له به‌شێكی دیكه‌ی دیداره‌كه‌دا له‌باره‌ی پشتیوانی جیهانی ده‌ره‌وه بۆ هه‌رێمی كوردستان كه‌ریم به‌ئاشكرا رایگه‌یاند "به‌داخه‌وه له‌وه‌ی په‌یوه‌ندی به پرسی كورده‌وه هه‌یه، ئه‌مه‌ریكی و ئه‌وروپیه‌كان دووڕوو بوون، ئێمه به‌ئاشكرا گوتمان ریفراندۆم واتای ده‌ستبه‌جێی راگه‌یاندنی سه‌ربه‌خۆیی نییه".
دوای ئه‌وه‌ی له 25 ئه‌یلولی ئه‌مساڵ، پرۆسه‌ی ریفراندۆمی سه‌ربه‌خۆیی كوردستان ئه‌نجامدرا، له 16ی ئوكتۆبه‌ر به‌شێك له به‌رپرسانی یه‌كێتی نیشتیمانی كوردستان، حه‌شدی شه‌عبی و سه‌رانی سوپای پاسدارانی ئێران رێككه‌وتن بۆئه‌وه‌ی شاری كه‌ركوك راده‌ستی میلیشیاكانی حه‌شدی شه‌عبی بكه‌نه‌وه و، به‌و هۆیه‌شه‌وه هه‌ره‌شه‌ی كوشتن له‌سه‌ر ژیانی زۆربه‌ی به‌رپرسانی كورد له‌و شاره درووست بوو، ناچا كه‌ركوكیان به‌جێهێشت.