چوونی فەوجێكی سەرۆكایەتی كۆمار بۆ خورماتوو رەتدەكرێتەوە

لە راگەیەندراوێكدا نیگەرانی دەردەبڕن

K24 - ھەولێر

توركمانەكانی كەركووك ھاتنی فەوجێكی سەرۆكایەتی كۆمار بۆ خورماتوو رەتدەكەنەوە.

لە راگەیەنراوێكدا، توركمانەكانی كەركووك ھاتنی فەوجێكی سەرۆكایەتی كۆماریان بۆ خورماتوو رەتكردەوە و ئەوەیان خستەڕوو، ھاتنی ھەرھێزێكی كوردی یان پێشمەرگە بۆ كەركووك و خورماتوو رەتدەكەینەوە، ھەرچەند سەربە حكومەتی ناوەندیش بن، بەڵام وەلائیان بۆ فەرماندەیی پێشمەرگە ھەیە.

ھەروەھا لە راگەیەندراوەكەدا، توركمانەكان داوای ھێزی عەربییان كردووە لە ناوچەكانی باشوور و رۆژئاوای عێراق.

پێشتر عەبدوڵڵا عەلیاوەیی، راوێژکاری سەرۆك کۆماری عێراق رایگەیاندبوو، سەرۆکوەزیرانی عێراق رەزامەندی لەسەر رەوانەکردنی هێزێکی کوردی بۆ شارۆچکەی خورماتوو دەربڕیوە.