چیای ئاسۆس بۆردومان كرایەوە
"بەرپرسێكی ئیداری ناوچەكە زانیاری لەبارەی بۆردوومانەكە دەخاتەڕوو"
K24 - ھەولێر
كامەران حەسەن، قایمقامی ماوەت بە كوردستان24ی راگەیاند: "ئەمرۆ كاتژمێر 09:30 بەیانی چەند فرۆكەیەك چیای ئاسۆسیان بۆردومان كردووە كە دوو كیلومەتر لە گوندی گەڵاڵە دوورە".
قایمقامی ماوەت گوتیشی: "تا ئێستا زەرەر و زیانەكانی بۆردومانەكە نەزانروە"
قایمقامی ماوەت روونیكردەوە، لە ناوچە سنووریەكان جموجۆڵێكی كەمی پەكەكە ھەیە و لە ھەندێك شوێنی دوورە دەستی سەر سنووریش بارەگایان ھەیە، بۆیە گومان دەكەین كە ئەو فرۆكانە توركی بن.
رۆژی 3 ئەم مانگەش چەند فرۆكەیەك چیای ئاسۆسی سەر بە قەزای ماوەتیان لە پارێزگای سلێمانی بۆردومان كرد.
گوندی گەڵاڵە سەر بە قەزای ماوەتە و نزیكەی 40 خێزانی تێدا دەژین، دوو كیلۆمەتر لە چیای ئاسۆس دوورە.