له سلێمانی ده‌ست به‌سه‌ر 10 كیلۆ مادده‌ی هۆشبه‌ردا ده‌گیرێت
له‌گه‌ڵ یه‌ك ملیۆن حه‌بی بێهۆشكه‌ر
K24 - هه‌ولێر:
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی نه‌هێشتنی مادده‌ی هۆشبه‌ر له پارێزگای سلێمانی رایده‌گه‌یه‌نێت، ده‌ستییان به‌سه‌ر 10 كیلۆ مادده‌ی هۆشبه‌ر و یه‌ك ملیۆن حه‌بی بێهۆشكه‌ردا گرتووه.
به گوێره‌ی لێدوانی به‌ڕێوه‌به‌ری نه‌هێشتنی مادده هۆشبه‌ره‌كان، زیاتر له 190 كه‌سیش به‌تۆمه‌تی بازرگانیكردن به‌و مادده هۆشبه‌رانه‌دا ده‌ستگیركراون.
روونیشی ده‌كاته‌وه، ئه‌وانه‌ی ده‌ستگیركراون نیازییان وابووه له سلێمانی بازرگانی به‌و مادده و حه‌به بێهۆشكهرانهدا بكه‌ن، ئاماژه به‌وه‌ش ده‌كات، كه حه‌به‌كان له جۆری ترامادۆلن.