بوومه‌له‌رزه‌يه‌ك چه‌ندين شار و شارۆچكه‌ى هه‌رێمى كوردستانى هه‌ژاند
كه‌مێك پێش ئێستا روويدا
K24 – هه‌ولێر:
كه‌مێك پێش ئێستا بوومه‌له‌رزه‌يه‌ك كه گوڕه‌كه‌ى 7.2 پله بووه به پێوه‌رى رێخته‌ر هه‌رێمى كوردستان و عێراق و كوه‌يت و ژماره‌يه‌ك ناوچه‌ى كه‌نداوى هه‌ژاند.
به گوێره‌ى زانيارى په‌يامنێرانى كوردستان 24، له زۆربه‌ى گه‌ڕه‌ك و ناوچه‌كانى هه‌ولێرى پايته‌خت و شاره‌كانى كوردستان به تايبه‌تى كه‌ركووك و سلێمانى هاووڵاتيان چوونه‌ته ده‌ره‌وه‌ى خانوو و باڵه‌خانه‌كان.
له شاره‌كانى باشوورى عێراقيش بوومه‌له‌رزه‌كه ترس و دڵه‌ڕاوكێى لاى هاووڵاتيان درووست كردووه و له پارێزگاكانى كه‌ربه‌لا، نه‌جه‌ف، به‌غدا ههستيپێكراوه.
هه‌روه‌ها له شاره‌كانى رۆژهه‌ڵاتى كوردستان به تايبه‌تى له سنه و مه‌ريوان و مهاباد و سه‌رجه‌م ناوچه‌كانى ديكه‌ى رۆژهه‌ڵاتى كوردستان هه‌ستى پێكراوه.
له نوێترين زانياريدا، ئاماژه بۆ ئه‌وه ده‌كرێت بۆ جارى دووه‌م بومه‌له‌رزه له شارى سلێمانى هه‌ستى پێكراوه.
به گوێره‌ى زانيارييه سه‌ره‌تاييه‌كان بوومه‌له‌رزه‌كه‌ى ئه‌مشه‌و له سنوورى سلێمانى 7.2 پله بووه به پێوه‌رى رێخته‌ر.




