به‌ هۆى بوومه‌له‌رزه‌كه‌وه‌ له‌ سلێمانى ده‌وامى سبه‌ى راگيرا

سبه‌ى له‌ سنوورى پارێزگاى سلێمانى ده‌وامى ره‌سمى راده‌گيرێت.

K24 – هه‌ولێر:

سبه‌ى له‌ سنوورى پارێزگاى سلێمانى ده‌وامى ره‌سمى راده‌گيرێت.

عومەر ئەحمەد ئەمین لە بری پارێزگاری سلێمانی رایگەیاند، بەهۆی ئەو زنجیرە بومەلەرزانەی هەرێمی کوردستانی گرتووه‌تەوە بڕیاردرا سبەینێ بکرێتە پشووی فەرمی.

لە ڕاگەیەندراوەکەدا هاتووه‌: "بەھۆی ئەو زنجیرە بومەلەرزانەی ھەرێمی كوردستانی گرتووه‌تەوە و لە چەند شارو ناوچەیەكی پارێزگای سلێمانی زیانی گیانیی و مادی لێكەوتووه‌تەوە، بڕیارماندا سبەینێ دووشەممە 13ى تشرينى دووه‌م/ نۆڤێمبه‌رى 2017 لە سنوری پارێزگای سلێمانی پشوو بێت لە دامودەزگا حكومییەكان، جگە لە فەرمانگە تەندروستییەكان و ھێزە ئەمنییەكان و فەرمانگە خزمەتگوزارییەكان".