پهیامی حكوومهتی ههرێمی كوردستان دهربارهی بوومهلهرزهكهی ئهمشهو
داوا لە كارمەندانی نەخۆشخانە و بنكە تەندروستییەكان دەكات لە ئامادەباشیدا بن
K24 - هەولێر:
حكوومەتی هەرێمی كوردستان، لە بارەی بوومەلەرزەكەی ئەمشەوی هەرێمی كوردستان، پەیامێكی بڵاوكردەوە و تێیدا سەرپەرشتیاری یەكە ئیدارییەكانی هەرێمی كوردستان دەكات، سەرپشك بن لە بڕیاردان بۆ هەنگاوی پێویست.
هاوكات داوا لە كارمەندانی نەخۆشخانەكان و بنكەكانی تەندرووستی و تەواوی لایەنە پەیوەندیدارەكان دەكات، ئەمشەو پابەند بن بە شوێنی كارییانەوە و لە ئامادەباشیدا بن بؤ هاوكاريكردنى هاووڵاتییان.
دەپی پەیامەكەی حكوومەتی هەرێمی كوردستان:
کوردستانیانی خۆشەویست،
بەداخەوە، ئەمشەو 12 - 13 / 11 / 2017 بوومەلەرزەیەک، شارەکانی کوردستانی هەژاند و بووە هۆکاری گیانلەدەستدان و برینداربوونی چەندین هاووڵاتى لە ناوچە جیاجیاکان. لێرەوە داوا لە کارمەندانی نەخۆشخانە و بنکەکانی تەندروستی و هەموو وەزارەتە پەیوەندیدارەکانی پەیوەست بە هاوکاریی هاووڵاتیان دهكهین، ئەمشەو پەیوەندی بە شوێنی کاریانهوه بکەن و لە ئامادەباشیدا بن بۆ هاوکاریکردنی هاووڵاتیان، بەتایبەتیش برینداران.
بەم بۆنەیەشهوه سەرۆکایەتیی ئەنجومەنی وەزیران، پارێزگار و سەرپەرشتیاری یەکە كارگێڕییەکان سەرپشک دەکات لە بڕیاردان بۆ هەر هەنگاوێک کە پێویست بکات بۆ هاوکاریکردنی برینداران و هاووڵاتیان.
لە پەروەردگاری مەزن داواكارین گیانی قوربانییان بە بەهشتی خۆی شاد بکات و سەبووریی کەسوکاریان بدات، هیوای زوو چاکبوونەوەش بۆ برینداران و سەلامەتی بۆ هاووڵاتییان دەخوازین.
ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان
12/13-11_2017