عومەری سەید عەلی: ئەگەری سەرهەڵدانی شەڕێکی دیكە یەکریزی لە کورد دەخوازێ

داوایەك لە لایەنەكان دەكات

K24 - سلێمانی

رێکخەری گشتی بزووتنەوەی گۆڕان دەڵێ، ئەگەری سەرهەڵدانی شەڕێکی دیكە هەیە، بۆیە دەبێت یەکڕیزی و یەك هەڵوێستی زیاتر لەنێوان لایەنە سیاسییەکانی هەرێمی کوردستان هەبێت.

دوێنێ لەشاری سلێمانی شاندێکی بزووتنەوەی گۆڕان بە سەرۆکایەتیی عومەر سەید عەلی، سەردانی یەکگرتووی ئیسلامی کرد و لەگەڵ سەلاحەدین بەهائەدین کۆبووەنەوە.

لە کۆبوونەوەکەدا عومەر سەید عەلی، رێکخەری گشتیی بزووتنەوەی گۆڕان رایگەیاندووە "گۆڕانکارییەکانی ناوچەکە و ئەگەرەکانی سەرهەڵدانی شەڕێکی نوێ یەکڕیزی و یەکهەڵوێستی زیاتر لە لایەنە سیاسییەکانی هەرێمی کوردستان دەخوازێ".