به‌هۆی بومه‌له‌رزه‌كه‌وه له هه‌رێمی كوردستان 7 كه‌س گیانیان له ده‌ستداوه
وه‌زیری ته‌ندرووستی: 321 كه‌س بریندار بوون و ترساون
K24 - هه‌ولێر:
وه‌زیری ته‌ندرووستی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، دواین ئاماری قوربانیانی بومه‌له‌رزه‌كه‌ی هه‌رێمی كوردستانی راگه‌یاند و گووتی: "به‌هۆی بومه‌له‌رزه‌كه‌وه له باشووری كوردستان 7 هاووڵاتی گیانیان له‌ده‌ستداوه‌و 321 كه‌سی دیكه‌ش برینداربوون و تووشی ترس و دڵه‌ڕاوكێ بون و گه‌یه‌نراونه‌ته نه‌خۆشخانه‌كان".
ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه 13/11/2017 رێكه‌وت حه‌مه ره‌شید، وه‌زیری ته‌ندرووستی له لێدوانێكی رۆژنامه‌وانیدا گووتی: "له شارۆچكه‌ی ده‌ربه‌ندیخان 4 كه‌س و له ناوچه‌ی گه‌رمیان 2 كه‌س و له شاری سلێمانیش كه‌سێك به‌هۆی بومه‌له‌رزه‌كه‌وه گیانیان له‌ده‌ستداوه".
هه‌روه‌ها گووتی: "120 كه‌س به‌هۆی ترس و دڵهڕاوكێوهو 201 كه‌سی دیكه‌ش به‌هۆی برینداربوونه‌وه گه‌یه‌نراونه‌ته نه‌خۆشخانه‌كان".
شه‌وی رابردوو بومه‌له‌رزه‌یه‌كی به‌هێز له رۆژهه‌ڵات و باشووری كوردستانیدا و به‌گوێره‌ی پێوه‌ری رێخته‌ر 7.2 پله‌ی تێپهڕاندووهو له ته‌واوی هه‌رێمی كوردستان و عێراق و وڵاتانی ناوچه‌كه هاووڵاتیان هه‌ستیان به هێزی له‌رزینی زه‌وی كرد.
له پارێزگای كرماشانی رۆژهه‌ڵاتی كوردستان زۆرترین قوربانی لێكه‌وتووه‌ته‌وه. به‌گوێره‌ی دواین ئامار زیاتر له 207 كه‌س گیانیان له‌ده‌ستداوه‌و زیاتر له 2000 كه‌سی دیكه‌ش بریندار بوون.