قوربانیانی بومه‌له‌رزه‌كه‌ی رۆژهه‌ڵات و باشووری كوردستان گه‌یشته 207 كه‌س
له پارێزگای كرماشانی زۆرترین زیانی گیانی لێكه‌وتووه‌ته‌وه
K24 - هه‌ولێر:
قوربانیانی بومه‌له‌رزه‌كه‌ی ئێواره‌ی رۆژی یه‌كشه‌ممه 12/11/2017ـی رۆژهه‌ڵاتی كوردستان و هه‌رێمی كوردستان تا دێت ژماره‌یان زیاد ده‌بێت و تا ئێستا نزیكه‌ی 207 كه‌س له ئێران گیانیان له‌ده‌ستداوه‌و زیاتر له 2000 كه‌سی دیكه‌ش بریندار بوون.
ناوچه‌كانی پارێزگای كرماشان به‌ر بومه‌له‌رزه‌كه كه‌وتووه‌و زه‌ره‌ر و زیانی زۆری لێكه‌وتووه‌ته‌وه. به‌تایبه‌تی ناوچه‌ی ئه‌زگه‌له كه 200 كیلۆمه‌تر ده‌كه‌وێته رۆژئاوای كرماشان، سه‌نته‌ری روودانی بومه‌له‌رزه‌كه بووه كه هاوسنووره له‌گه‌ڵ ناوچه‌كانی گه‌رمیان و ده‌ربه‌ندیخان.
هێزی بومه‌له‌رزه‌كه زیانی زۆریشی به شار و گونده سنوورییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان له‌گه‌ڵ رۆژهه‌ڵاتی كوردستان گه‌یاندووه‌و تا ئێستا 7 كه‌س گیانیان له ده‌ستداوه‌و زیاتر له 321 كه‌سیش بریندار بوون.
زۆرترین زیانی بومه‌له‌رزه‌كه له ده‌ربه‌ندیخان و ده‌وروبه‌ری و ناوچه‌كانی گه‌رمیان و هه‌ڵه‌بجه و سلێمانی بووه.
خانووبه‌ره و دووكان و بازاڕ و موڵك و ماڵی هاووڵاتیان زیانی به‌ركه‌وتووه‌و شه‌وی رابردوو زۆربه‌ی خه‌ڵكی ئه‌و ناوچانه له ده‌ره‌وه‌ی ماڵه‌كانیان رۆژیان كرده‌وه‌و له‌سه‌ر شه‌قام و مه‌یدانه‌كان خه‌وتبوون.
حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستانیش ده‌سه‌ڵاتی دایه ده‌ست یه‌كه كارگێڕییه‌كانی ناوچه زیانلێكه‌وتووه‌كان تا خۆیان بڕیاری راگرتنی ده‌وام بده‌ن و داوای له سه‌رجه‌م وه‌زاره‌ت و دامه‌زراوه په‌یوه‌نداره‌كان كرد، تیمه‌كانیان به‌رده‌وام له كاردابن تا بتوانن هاوكاریی هاووڵاتیان بكه‌ن.
هه‌روه‌ها ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه 13/11/2017 رێكه‌وت حه‌مه ره‌شید، وه‌زیری ته‌ندرووستی له لێدوانێكی رۆژنامه‌وانیدا گووتی: "له شارۆچكه‌ی ده‌ربه‌ندیخان 4 كه‌س و له ناوچه‌ی گه‌رمیان 2 كه‌س و له شاری سلێمانیش كه‌سێك به‌هۆی بومه‌له‌رزه‌كه‌وه گیانیان له‌ده‌ستداوه".
هه‌روه‌ها گووتی: "120 كه‌س به‌هۆی ترس و دڵهڕاوكێوهو 201 كه‌سی دیكه‌ش به‌هۆی برینداربوونه‌وه گه‌یه‌نراونه‌ته نه‌خۆشخانه‌كان".
شه‌وی رابردوو بومه‌له‌رزه‌یه‌كی به‌هێز له رۆژهه‌ڵات و باشووری كوردستانیدا و به‌گوێره‌ی پێوه‌ری رێخته‌ر 7.2 پله‌ی تێپهڕاندووهو له ته‌واوی هه‌رێمی كوردستان و عێراق و وڵاتانی ناوچه‌كه هاووڵاتیان هه‌ستیان به هێزی له‌رزینی زه‌وی كرد.
له پارێزگای كرماشانی رۆژهه‌ڵاتی كوردستان زۆرترین قوربانی لێكه‌وتووه‌ته‌وه. به‌گوێره‌ی دواین ئامار زیاتر له 207 كه‌س گیانیان له‌ده‌ستداوه‌و زیاتر له 2000 كه‌سی دیكه‌ش بریندار بوون.
هێزی بومه‌له‌رزه‌كه به‌گوێره‌ی پێوه‌ری رێخته‌ر 7.2 پله‌ی تێپهڕاندووهو له هه‌رێمی كوردستان و عێراق و وڵاتانی ناوچه‌كه هاووڵاتیان هه‌ستیان به به‌هێزیی له‌رزینی زه‌وی كرد.
له‌وباره‌یه‌وه سكرتێری گشتی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان هاوخه‌می خۆی بۆ كه‌سوكاری قوربانییانی بومه‌له‌رزه‌كه ده‌ربڕیوه‌و داوای له حكومه‌تی ئێران و عێراق كردووه به‌هانای خه‌ڵكه لێقهوماوهكهوه بچن و به‌زوویی چاره‌سه‌ری برینداره‌كان بكه‌ن و بۆ ئه‌و مه‌به‌سته داوای كۆششی دامه‌زراوه ناوخۆییه‌كان ده‌كات.