توركیا ئامادەیە هاوکاری زیان لێکەوتووانی بوومەلەرزەکەی کوردستان بکات
"تیمەكانی فریاگوزاری توركیا لە ئامادەباشیدان بۆ ھاوكاریكردنی باشووری كوردستان"
K24 - ھەولێر
ئیبراھیم کاڵن، گوتەبێژی سەرۆکایەتی کۆماری تورکیا رایگەیاند، بەھۆی ئەو بومەلەرزەیەی باشووری كوردستان روویداوە، تیمەکانی ئافاد و مانگی سووری تورکیا لە ئامادەباشیدان بۆ کارەکانی رزگارکردن و ناردنی بەتانییە و دەرمان و ھاوکاری مرۆیی دیکە.
گوتەبێژی سەرۆکایەتیی کۆماری تورکیا، تویتێکی لە ھەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی تویتەر بڵاوکردەوە و ئامادەباشی وڵاتەكەی بۆ كۆمەك و ھاوكاری باشووری كوردستان راگەیاند.
شه‌وی رابردوو بومه‌له‌رزه‌یه‌كی ھەرێمی كوردستانی ھەژاند، به‌گوێره‌ی پێوه‌ری رێخته‌ر 7.2 پله‌ی تێپهڕاندووهو له ته‌واوی هه‌رێمی كوردستان و عێراق و وڵاتانی ناوچه‌كه هاووڵاتیان هه‌ستیان به هێزی له‌رزینی زه‌وی كردووە، بەپێی دوایین ئامار 7 كەس بەھۆی بومەلەرزە لە ھەرێمی كوردستان گیانیان لە دەستداوە و 321 كه‌سی دیكه‌ش برینداربوون و تووشی ترس و دڵه‌ڕاوكێ بون و گه‌یه‌نراونه‌ته نه‌خۆشخانه‌كان.