گۆڕان و كۆمەڵ داوای حكومەتی كاتی دەكەن
"سەردانی وەفدی حکومەتی ھەرێم بۆ لای لایەنەسیاسیەکان گفتوگۆی لەبارەوە كرا"
K24 - سلێمانی
لە راگەیەندراوێكی ھاوبەشدا بزووتنەوەی گۆڕان و كۆمەڵی ئیسلامی كوردستان داوا دەكەن، ھێز و لایەنە سەرەکییەکان لەسەر حکومەتێکی کاتی پێك بێن.
دوای ئەوەی ئەمڕۆ بزووتنەوەی گۆڕان و کۆمەڵی ئیسلامی لەئاستی باڵا لە سلێمانی کۆبونەوە، راگەیەندراوێكی ھاوبەشیان بڵاوكردەوە و تێیدا ھاتووە: "ھەردوولا بە پێویستیان زانی کە بەرپرسیارانە مامەڵە لەگەڵ ئەم قۆناغە بکرێت، ھاووڵاتیان گۆڕانکاری ریشەیی بەدی بکەن و ھێز و لایەنەسەرەکیەکان لەسەر حکومەتێکی کاتی پێك بێن کە ئەرکی سەرەکی ئەم حکومەتە بەڕێوەبردنی گفتووگۆیەکی سەرکەوتووبێ لەگەڵ حکومەتی ناوەند".
لە راگەیەندراوەكەدا ئاماژەیان بۆ ئەوەكردووە: "لە بەشێکی تری کۆبونەوەکە باس لە سەردانی وەفدی حکومەتی ھەرێم بۆ لای لایەنەسیاسیەکان کراو لەو روەوە بیرورا ئاڵوگۆڕکرا".


.jpg)