تۆڕى راگه‌ياندنى عێراق بڕيارێكى دژى هه‌رێمى كوردستان ده‌ركرد
سياسه‌تى تۆڕه‌كه له‌گه‌ڵ هه‌رێمى كوردستان به‌م شێوه‌يه ده‌بێت
K24 – هه‌ولێر:
موجاهيد ئه‌بولهێل، به‌ڕێوبه‌رى تۆڕى راگه‌ياندنى عێراق، كه له تۆڕه كۆمه‌ڵايه‌تييه‌كان به پاڵه‌وانى جيهان له ساخته‌كارى وه‌سفده‌كرێت، بڕياريدا، به‌ڕێوبه‌رايه‌تى هه‌رێمى كوردستان له تۆڕى راگه‌ياندنى عێراق هه‌ڵبوه‌شێنێته‌وه.
به گوێره‌ى بڕياره‌كه، كه ژماره 15204ى رۆژى 9ى تشرينى دووه‌م/ نۆڤه‌مبه‌رى 2017ى به‌سه‌ره‌وه‌يه، به‌ڕێوبه‌رايه‌تى هه‌رێمى كوردستان كه به فه‌رمانى ئيدارى ژماره (1/4/5866) له 18ى ئايار/ مايۆى 2016 دامه‌زرابوو هه‌ڵوه‌شاوه‌ته‌وه.
هه‌روه‌ها هاتووه: سێ به‌شى تايبه‌ت به پارێزگاكانى هه‌ولێر، دهۆك و سلێمانى داده‌مه‌زرێت و په‌يوه‌ست ده‌كرێن به به‌ڕێوبه‌رايه‌تى نووسينگه ناوخۆييهكانهوه.
