ناتانياهۆ: گوێ به هيچ رێككه‌وتنێك له سووريا ناده‌ين
ناتانیاهۆ: ئیسرائیل به‌پێی پێویست جووڵه له سنووری سووریا ده‌كات و گوێ به‌و هه‌وڵانه‌ی مۆسكۆ و واشنتۆن نادات كه له‌پێناو راگه‌یاندنی ناوچه‌یه‌كی نه‌هێشتنی شه‌ڕ له سووریا ده‌ده‌ن
K24- هه‌ولێر:
بنیامین ناتانیاهۆ سه‌رۆك وه‌زیرانی ئیسرائیل گوتی: ئه‌و به ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مه‌ریكا و رووسیای راگه‌یاندووه، ئیسرائیل به‌گوێره‌ی پێویست جووڵه له سنووری سووریا ده‌كات و له ته‌نگانه‌دا گوێ به‌و هه‌وڵانه‌ی مۆسكۆ و واشنتۆن نادات، كه له‌پێناو راگه‌یاندنی ناوچه‌ی ئاگربه‌ست له سووریا ده‌ده‌ن.
ناتانیاهۆ به‌ئاشكرا به ئه‌ندامانی حزبی لیكۆد له په‌رله‌مانی وڵاته‌كه‌ی راگه‌یاند "ئێمه كۆنترۆڵی سنووره‌كانمان ده‌كه‌ین و به به‌رده‌وامی پارێزگاری له خاكی خۆمان ده‌كه‌ین".
سه‌رۆك وه‌زیرانی ئیسرائیل ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد "من به دۆستانی ئیسرائیل به‌تایبه‌تیش له واشنتۆن و مۆسكۆ راگه‌یاندووه، به‌گوێره‌ی پێویست و له‌ژێر رۆشنایی تێگه‌یشتنمان بۆ دۆخی ئه‌منی، ئیسرائیل له ناو خاكی سووریا به‌ئازادی ره‌فتار ده‌كات، به‌تایبه‌ت له باشووری ئه‌و وڵاته".
ئه‌مه له‌كاتێكدایه، رۆژی شه‌ممه هه‌ریه‌ك له ڤلادیمێر پۆتن سه‌رۆكی رووسیا و دۆناڵد تره‌مپی هاوتا ئه‌مه‌ریكیه‌كه‌ی جه‌ختیان له‌سه‌ر هه‌وڵی هاوبه‌ش بۆ هێوركردنه‌وه‌ی دۆخی سووریایان كردبۆوه.
له‌به‌رامبه‌ریشدا ئیسرائیل هه‌وڵ ده‌دات فشار بخاته سه‌ر پۆتن و تره‌مپ بۆئه‌وه‌ی ئێران و گروپه‌كانی سه‌ر به حیزبوڵڵای لوبنانی و گروپه‌كانی دیكه‌ی چه‌كداری شیعه له‌وه بێبه‌ش بكات، كه بنكه‌ی سه‌ربازی هه‌میشه‌ییان له سووریا هه‌بێت و رێگه نه‌ده‌ن ئه‌و گروپانه له به‌رزاییه‌كانی جۆلان نزیك ببنه‌وه.
رۆژی یه‌كشه‌ممه‌ش تساحی ههنجبی وه‌زیری ئیسرائیل بۆ كاروباری هاوكاری هه‌رێمی گومانی خۆی له رێكه‌وتنی راگه‌یاندنی ئاگربه‌ست له باشووری سووریای راگه‌یاند و گوتی، ئیسرائیل چه‌ندین هێڵی سووری دیاری كردووه و ده‌ستبه‌رداری ئه‌و هێڵانه نابین.
ئه‌م هه‌ڵوێسته‌ی ته‌ل ئه‌ڤیڤ دوای ئه‌وه هاتووه، به‌ر له چه‌ند رۆژێك راگه‌یه‌ندرا، هێزه ئێرانیه‌كان له سووریا بنكه‌یه‌كی سه‌ربازی هه‌میشه‌ییان له به‌رزاییه‌كانی جۆلان كه ده‌كه‌وێته سه‌ر سنووری ئیسرائیل داناوه، ئه‌مه‌ش ده‌سه‌ڵاتدارانی ئیسرائیلی نیگه‌ران كردووه.