ئيسرائيل له دژی ئێران ئاڵوگۆڕی هه‌واڵگری له‌گه‌ڵ سعوودیه ده‌كات
ئێران به نیازی دوو هیلالی شیعییه نه‌ك یه‌ك
K24 - هه‌ولێر:
سوپاسالاری ئیسرائیل، ئاماده‌یی وڵاته‌كه‌ی بۆ ئاڵوگۆڕكردنی زانیاری هه‌واڵگری له‌گه‌ڵ سعوودیه نیشاندا بۆ ئه‌وه‌ی به‌ره‌نگاری ئێران ببنه‌وه.
گادی ئیزنكۆت، سوپاسالاری ئیسرائیل له گفتوگۆیه‌ك له‌گه‌ڵ وێبسایتی ئیلافی سعوودی رایگه‌یاند، مه‌ترسی راسته‌قینه له‌سه‌ر ناوچه‌كه، ئێرانه، جه‌ختی له‌وه‌ش كرده‌وه، پێویسته پاوانخوازییه‌كه‌ی ئێران رابگرین.
سوپاسالاری ئیسرائیل دووپاتی ده‌كاته‌وه، به‌رژه‌وه‌ندی هاوبه‌ش له نێوان وڵاته‌كه‌ی و سعوودیه‌دا هه‌یه و ئاماده‌شن بۆ رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی پاوانخوازی ئێران له ناوچه‌كه هاوكاری ئێران بكه‌ن.
راشیگه‌یاند، ئیسرائیل ئاماده‌یه ئاڵوگۆڕی زانیاری هه‌واڵگری له‌گه‌ڵ وڵاته عه‌ره‌بییه میانڕه‌وه‌كاندا بكات، بۆ ئه‌وه‌ی رێگه له‌و فراوانخوازییه‌ی ئێران بگرن.
ئاشكراشيكرد، رێككه‌وتنی ته‌واو له نێوان سعوودیه و ئێسرائیلدا هه‌یه به تایبه‌تیش له‌و پرسانه‌ی كه په‌یوه‌ندییان به ئێرانه‌وه هه‌یه، گوتیشی: "هیچ كاتێك سعوودیه دوژمنی ئێمه نه‌بووه، له دژی یه‌كتریش نه‌جه‌نگاوین".
هاوكات هوای ئه‌وه‌شی خواست، له سه‌رده‌می سه‌رۆكایه‌تی دۆناڵد تره‌مپ، هاوپه‌یمانێتییه‌كی دیكه‌ی نێوده‌وڵه‌تی نوێ پێكبهێنرێت به ستراتیژیه‌تێكی "فراوان و گشتی" بۆ ئه‌وه‌ی به‌ره‌نگاری ئێران ببنه‌وه.
به گوێره‌ی بۆچوونه‌كانی سوپاسالاری ئیسرائیل، ئێران به نیازی ئه‌نجامدانی سێ كاری گرنگه، یه‌كه‌م كار و له سه‌رووی هه‌موویانه‌وه به‌ده‌ستهێنانی چه‌كی ناووكیيه، دووه‌میشیان سه‌پاندنی هه‌ژموونی خۆی له ته‌واوی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست، ئه‌وه‌ش به هاوكاری گرووپه شیعییه‌كانی سه‌ر تاران، هاوشێوه‌ی حزبوڵڵا و حووسییه‌كانی یه‌مه‌ن و هاوشێوه‌كانییان له ناوچه‌كه.
سیه‌میشیان، ئێران ده‌یه‌وێت یاساكانی یارییه‌كه له رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست بگۆڕێت، به دامه‌زراندنی كارگه‌ی چه‌كی پێشكه‌وتوو، درووستكردنی فڕۆكه‌ی بێفڕۆكه‌وان، دواتریش فرۆشتنییان به وڵاتانی ناوچه‌كه.
سوپاسالاری ئیسرائل روونیشی كرده‌وه، ئێران به نیازی دوو هیلالی شیعییه نه‌ك یه‌ك.
یه‌كێكیان له ئێرانه‌وه بۆ عێراق، له‌وێوه بۆ سووریا و لوبنان، دووه‌میشیان، له ئێرانه‌وه بۆ كه‌نداو له رێگه‌ی به‌حره‌ین و یه‌مه‌ن، تا ده‌گاته ده‌ریای سوور، گووتیشی: "پێویسته به جددی رێگری له‌و كاره بكرێت".
پێشتر هه‌ریه‌ك له وڵاتانی ئیسرائیل و سعوودیه، ئاماژه‌یان به هه‌ژموونی پاوانخوازی ئێران له رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست و ناوچه‌كه كردووه و ئه‌وانیش هه‌ستییان به مه‌ترسییه‌كانی ئه‌و كاره‌ی ئێران كردووه.
كۆنگرێسی ئه‌مه‌ریكاش، له راپۆرته‌كانیدا، ئاماژه به بڵاوه‌پێكردنی میليشیا ئێرانییه‌كانی له هه‌ریه‌ك له سووریا، یه‌مه‌ن و عێراق كردووه و رایده‌گه‌یه‌نن، ئێران له رێگه‌ی ئه‌و میلیشیایانه‌وه ده‌یه‌وێت پێگه‌ی خۆی له ناوچه‌كه قایمتر بكات.
هه‌وڵه‌كانی كۆنگرێس بۆ سنوورداركردنی جموجۆڵه‌كانی ئێران به‌رده‌وامه و تا ئێستاش ژماره‌یه‌ك میلیشیای شیعه‌ی خستووه‌ته لیستی تیرۆر.