تایتانیك به دیمه‌نه لادراوهكانهوه ده‌گه‌ڕێته‌وه سینه‌ماكان
ده‌رهێنه‌ره‌كه باس له ناوه‌ڕۆكی ئه‌و دیمه‌نه‌ی فیلمه‌كه ده‌كات كه لادراوه
K24 - هه‌ولێر:
له بیسته‌مین ساڵیادی نمایشكردنی "تایتانیك"، بڕیاره فیلمه رۆمانسییه‌كه سه‌ره‌تای مانگی داهاتوو، سه‌ر له نوێ بگه‌ڕێته‌وه سه‌ر شاشه‌ی سینه‌ماكان.
جه‌یمس كامیرۆن، ده‌رهێنه‌ری فیلمه‌كه و براوه‌ی خه‌ڵاتی ئۆسكار، رایگه‌یاند، هه‌ندێك گۆڕانكاری له فیلمه‌كه‌دا كراوه و چه‌ند گرته‌یه‌ك كه پێشتر له فیلمه‌كه لادراون، داده‌نرێته‌وه.
ده‌رهێنه‌ری ئه‌و فیلمه رۆمانسییه روونیشی كرده‌وه، پێشتر ئه‌و دیمه‌نانه به هۆی كاریگه‌ریی تراژیدییه‌وه له فیلمه‌كه لادراون.
هه‌روه‌ها گوتی: "دیمه‌نی لادراوی فیلمه‌كه، ده‌ركه‌وتنی كه‌یت ویسنڵت (رۆزه) له دوای مردنی لیۆناردۆ دیكاپریۆ (جاك) كه له رێگه‌ی یه‌كێك له به‌له‌مه‌كانی فریاكه‌وتن رزگاری ده‌بێت و دواتریش له‌سه‌ر كه‌شتییه‌ك به دوای رزگاربوواندا ده‌گه‌ڕێت".
كامیرۆن جه‌ختی له‌وه‌ش كرده‌وه، له سه‌ره‌تای مانگی داهاتوو، فیلمه‌كه به ته‌كنه‌لۆژیای (2D) ئاماده ده‌بێت بۆ نمایش له سینه‌ماكانی ئه‌مه‌ریكا و له‌سه‌ر 20 وێبسایتی ئه‌لیكترۆنیش به ته‌كنه‌لۆژی (3D) به‌رده‌ست ده‌بێت.