رۆژنامه‌یه‌ك باس له شوێنی مانه‌وه‌ی به‌غدادی ده‌كات
چه‌كدارانی داعش رووه‌و سووریا راده‌كه‌ن
K24 - هه‌ولێر:
رۆژنامه‌ی "النهار"ی لوبنانی، له راپۆرتێكدا ئاماژه به شوێنی مانه‌وه‌ی ئه‌بوبه‌كر به‌غدادی، خه‌لیفه‌كه‌ی داعش ده‌كات و رایده‌گه‌یه‌نێت، له ناوچه بیابیانییهكانی نێوان عێراق و سووریا خۆی حه‌شارداوه.
رۆژنامه‌كه له راپۆرته‌كه‌یدا، پێشبینی ده‌كات، به‌غدادی له‌سه‌ر هێلی سنووری نێوان عێراق و سووریا و ناوچه له بیابانییه‌كاندا ماوه‌ته‌وه و ناوچه‌كه‌ی كردووه‌ته حه‌شارگه.
رۆژنامه‌كه له زاری به‌رپرسانیش بڵاویكردووه‌ته‌وه، دوای ده‌ستپێكردنی ئۆپه‌راسیۆنی كۆنتڕۆڵكردنه‌وه‌ی ناوچهاكنی راوه‌ی سه‌ر به پارێزگای ئه‌نبار، كه هاوسنووری سووریایه، چه‌كدارانی داعش به‌ره‌و ناو خاكی سووریا راده‌كه‌ن.