ماكرۆن ده‌بێته مۆته‌كه‌ی سه‌ر دڵی ئێران
شرۆڤه‌كاره سیاسیه‌كانی ئێران: ماكرۆن رۆڵی فه‌ڕه‌نسای گه‌ڕاندووه‌ته‌وه سه‌رده‌می هه‌شتاكانی سه‌ده‌ی رابردوو
K24 - هه‌ولێر:
ناوه‌ندی "الروابط" بۆ توێژینه‌وه‌ی ستراتیژی له زاری شرۆڤه‌كاره سیاسییه‌كانی ئێرانه‌وه ده‌ڵێت "شرۆڤه‌كاره سیاسییه‌كانی ئێران، نیگه‌رانی و دوو دڵی خۆیان له زیادبوونی رۆڵی فه‌ڕه‌نسا به سه‌رۆكایه‌تی ئیمانوێل ماكرۆن، له به‌رامبه‌ر ئێران له رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست بۆ درووست بووه‌و پێیانوایه، پاریس له عێراق و سووریا و لوبنان، به‌رگریی له‌و رێگاچارانه ده‌كات كه له‌گه‌ڵ به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی ئێران‌دا یه‌كناگرنه‌وه.
چاودێران ئاماژه به‌وه‌ده‌ده‌ن كه "ماكرۆن كه‌شوهه‌وای ساڵانی هه‌شتاكانی سه‌ده‌ی رابردووی به‌رامبه‌ر به ئێران خوڵقاندووه‌ته‌وه، وه‌ك ئه‌و كاته‌ی كه سه‌رۆكی كۆچكردوو "فرانسوا میتران" له جه‌نگی عێراق و ئێران، هه‌ڵوێستی خۆی له به‌رژه‌وه‌ندی عێراق ده‌ربڕی و گووتی: "سنووری نێوان عێراق و ئێران، سنووری نێوان دوو ده‌وڵه‌ت نییه، به‌ڵكو سنووری نێوان دوو شارستانییه‌تی ناكۆكه".
هه‌روه‌ها چاودێران پێیانوایه "ته‌نها هۆكاری نیگه‌رانی ئێران له رۆڵی فه‌ڕه‌نسا به‌هۆی نه‌یارێتی پاریس نییه له مووشه‌كه بالیستییه‌كانی، وه‌ك ئه‌وه‌ی به‌رپرسانی ئێرانی سه‌رنجیان خستووه‌ته سه‌ری و له‌م دواییانه‌دا هێرشیان كردووه‌ته سه‌ر پاریس، به‌ڵكو به‌هۆی ره‌تكردنه‌وه‌ی فه‌ڕه‌نسایه بۆ ئه‌و داگیركارییه مه‌زهه‌بی و تائیفیه‌ی كه ئێران له پشته‌وه هه‌وڵی بۆ ده‌دات تا هه‌ژموونی خۆی له رۆژهه‌ڵاتی ناوةڕاست بسه‌پێنێ.
لێدوانه‌كانی ئێران دژی فه‌ڕه‌نسا، له دۆسێی لوبنانی و رۆڵی پاریسه‌وه ده‌ستیپێكرد، چونكه به‌هۆی ده‌ست له كاركێشانه‌وه‌كه‌ی سه‌عد حه‌ریری زۆر به خێرایی كه‌وته جووڵه، له كاتێكدا ئێران و حزبوڵڵا ده‌یانویست وه‌به‌رهێنان له‌سه‌ر ئه‌و پرسه بكه‌ن و سعوودیه‌یان به‌وه تۆمه‌تبار ه‌كرد كه حه‌ریری ده‌ستبه‌سه‌ر كردووه.
شرۆڤه‌كاران وایده‌بینن كه "فه‌ڕه‌نسا له‌وه گه‌یشتووه كه ئێران له لوبنان كاریگه‌ری له‌سه‌ر به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی درووستكردووه، بۆیه كه‌وتووه‌ته جوڵه، له‌وانه‌ش له‌سه‌ر ئاستی فه‌رهه‌نگی و درووستكردنی ژینگه‌یه‌كی فیكری و عه‌قیده‌یی توندڕه‌و له به‌یروت، كه به هه‌مه‌ڕه‌نگی فه‌رهه‌نگی و فیكری به‌ناوبانگه.
سه‌رچاوه‌یه‌ك له سه‌رۆكایه‌تی فه‌ڕه‌نسا رۆژی شه‌ممه گووتی: "فه‌ڕه‌نسا بیری له سازدانی كۆبوونه‌وه‌یه‌ك بۆ پاڵپشتیكردنی لوبنان و باسكردنی قه‌یرانی سیاسی ئه‌و وڵاته كردووه‌ته‌وه، به‌ڵام هێشتا دوابڕیار له‌سه‌ر ئه‌و كۆبوونه‌وه‌یه نه‌دراوه ئایا له‌سه‌ر ئاستی وه‌زیرانی ده‌ره‌وه ده‌بێت یان نا".
ئه‌و گرووپه‌ی سه‌رچاوه‌كه‌ی ئیلیزێ باسكردووه، هه‌ر یه‌كه له "بریتانیا، چین، فه‌ڕه‌نسا، رووسیا، ئه‌مریكا و ئه‌ڵمانیا" له‌خۆده‌گرێت.
ئه‌و گرووپه‌ش ئه‌گه‌ر پاڵپشتی ئابووری له‌گه‌ڵ بڕیاره‌كانیاندا بێت، له توانایاندا ده‌بێت رۆڵ و هه‌ژموونی ئێران له لوبنان گه‌مارۆ بده‌ن، چونكه تاران به‌هۆی پاڵپشتی حزبوڵڵای لوبنانی، كۆنترۆڵی دامه‌زراوه‌كانی وڵاته‌كه‌ی كردووه‌و مه‌یلی به‌شێكی سیاسییه‌كانیشی له به‌رژه‌وه‌ندی ئێران له دامه‌زراوه‌كاندا كڕیوه‌و له‌و بارودۆخه‌ی ئێستاشدا به‌رامبه‌ر سعوودیه هه‌یه، ئه‌وه به روونی بینرا.
رۆژی شه‌ممه 18/11/2017 سه‌عد حه‌ریری له پاریسه‌وه گووتی: "له چه‌ند رۆژی داهاتوودا ده‌گه‌ڕێمه‌وه لوبنان و هه‌ڵوێستی خۆیشی له‌سه‌ر قه‌یرانه‌كانی وڵاته‌كه‌ی بۆ سه‌رۆك میشێل عه‌ون راگه‌یاندبوو".
دوای كۆبوونه‌وه‌كه‌ی له‌گه‌ڵ ئیمانوێل ماكرۆن، سه‌رۆكی فه‌ڕه‌نسا، حه‌ریری گووتی: "پشت به خوا رۆژی جه‌ژنی سه‌ربه‌خۆیی ئاماده‌ده‌بم، له لوبنان سه‌رۆككۆمار ده‌بینم، ئێوه ده‌زانن من ده‌ست له كاركێشانه‌وه‌م پێشكه‌شكردووه، له لوبنان له‌سه‌ر ئه‌و بابه‌ته قسه ده‌كه‌ین".