وه‌زیرێكی ئیسرائیلی: په‌یوه‌ندی نهێنیمان له‌گه‌ڵ چه‌ند وڵاتێكی عه‌ره‌بی و ئیسلامی هه‌یه
وه‌زیری وزه‌ی ئیسرائیل: په‌یوه‌ندییه‌كه له‌سه‌ر داوای وڵاته عه‌ره‌بی و ئیسلامییه‌كان بووه
K24 - هه‌ولێر:
یۆڤال شتاینتز، وه‌زیری وزه‌ی ئیسرائیل رایگه‌یاند: "ته‌لئه‌بیب، په‌یوه‌ندی نهێنی له‌گه‌ڵ ژماره‌یه‌ك وڵاتی عه‌ره‌بی و ئیسلامی هه‌یه و ئه‌و په‌یوه‌ندییانه‌یش له‌سه‌ر داوای ئه‌و وڵاتانه بووه نه‌ك ئیسرائیل".
وه‌زیری وزه‌ی ئیسرائیلی، له‌و كاته‌ی رۆژی یه‌كشه‌ممه قسه‌ی بۆ رادیۆی سوپای وڵاته‌كه‌ی ده‌كرد، ئه‌و زانیاریانه‌ی باسكرد، به‌ڵام ورده‌كاری و ناوی وڵاته‌كان و جۆری ئه‌و په‌یوه‌ندییانه‌ی ئاشكرا نه‌كرد و گووتی: "وڵاته‌كان داوایانكردووه په‌یوه‌ندییه‌كان به نهێنی بمێنێننه‌وه و ئاشكرا نه‌كرێن".
لێدوانه‌كانی شتاینتز، پاش چه‌ند رۆژێكه له‌و دیداره گرنگه‌ی سوپاسالاری ئیسرائیل "گادی ئیزنكۆت، كه به پێگه‌ی ئه‌لیكترۆنی ئیلافی گووت: "ده‌مانه‌وێت هاوپه‌یمانێتییه‌ك بۆ رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی ئیران پێكبهێنین و ئاماده‌یی وڵاته‌كه‌ی بۆ هاوكاریی سه‌ربازی له‌گه‌ڵ وڵاتانی عه‌ره‌بی و سعوودیه ده‌ربڕی".
له‌وكاته‌ی رادیۆی سوپای ئیسرائیل له وه‌زیری وزه‌ی پرسی، ئایا سعوودیه یه‌كێكه له‌و وڵاتانه‌ی په‌یوه‌ندی نهێنی له‌گه‌ڵ ئیسرائیل هه‌یه؟، شتاینتز گووتی: "له كاتێكدا په‌یوه‌ندییه‌كان به‌ره‌و پێشه‌وه ده‌چن و لایه‌نه‌كانی دیكه ده‌یانه‌وێت به نھێنی بمێنێته‌وه، رێزی ئه‌و خواسته ده‌گرین و باسی ناكه‌ین و ناوه‌كانیان ئاشكرا ناكه‌ین، جا ئه‌گه‌ر سعوودیه بێت یان وڵاتانی دیكه‌ی عه‌ره‌بی و ئیسلامی، به نهێنی ده‌یهێڵینه‌وه".
سعوودیه و ئیسرائیل، ئه‌گه‌ر په‌یوه‌ندی دیپلۆماسی هاوبه‌شیشیان نه‌بێت، به‌ڵام هه‌ر دووكیان دوژمنێكی هاوبه‌شیان هه‌یه، ئه‌ویش ئێرانه و به مه‌ترسی ده‌زانن بۆ سه‌ر به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانیان له ناوچه‌كه‌دا و به‌و هۆیه‌وه نیگه‌رانن.