گوتەبێژی سەرۆکایەتی کۆماری تورکیا تاجه‌گوڵینه له‌سه‌ر مه‌زاری ئه‌حمه‌د كایا داده‌نێت
ئیبراهیم كاڵن: له‌گه‌ڵ سه‌رۆككۆمار جار جار یادی ده‌كه‌ینه‌وه بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌و رۆژانه دووباره‌نه‌بنه‌وه
K24 - هه‌ولێر
ئیبراهیم کاڵن، گوتەبێژی سەرۆکایەتی کۆماری تورکیا، له فه‌ڕه‌نسا چووه‌ته سه‌ر گۆڕی هونه‌رمه‌ندی بەناوبانگی کورد، ئەحمەد کایا.
کاڵن دوای دانانی تاجەگوڵینە لەسەر گۆڕی کایا لە مەزارگەی پەیە لاچایس لە پاریس، لێدوانێکدا بۆ رۆژنامەنووسان ئاماژەی بەوەدا کە "به‌بۆنه‌ی ساڵیادی کۆچی دوایی کایا، دووبارە داوای رەحمەت بۆ ناوبراو دەکەین و یادی دەکەینەوە".
کاڵن گوتی: "کایا یەکێک بووە لەو هونەرمەندە بەتوانایانەی دڵێکی دەوڵەمەند و گەورەی هەبووە، لێرە چیرۆکێکی خەمناکی غەریبی هەیە. لە کاتێکدا کەسێکی وەک ئەو کە وڵات و نیشتیمان و خاک و ئاو و بەردی خۆی خۆش بوێت و له كۆتایی تەمەنیدا لە دەرەوەی وڵات گیان لەدەست بدات، چیرۆکێکی زۆر غەمگینە. ئەو زۆر خۆشبەختە کە سەرەڕای ئەوەی لە دووری ئەو وڵاتەی کە زۆری خۆشەویست کۆچی دوای کرد، به‌ڵام ئەمڕۆ وڵاتەکەی بەخێرەوە یادی دەکاته‌وه".
لەدرێژەی قسەکانیدا کاڵن لەبارەی ئه‌حمه‌د کایا گوتی: "له‌سه‌ر گۆڕەکەی نووسیوویانە "خوا حافیز وڵاتی خۆشەویستم". پێموایە کە رۆیشتیش بەو هەستەوە رۆیووه. بە درێژایی ژیانی بەو هەستەوە ژیا وەک کەسێک کە بە راستی وڵاتی خۆی خۆشدەوێت".

گوته‌بێژی سه‌رۆكایه‌تی كۆماری توركیا، لە وەڵامی پرسیاریکدا لەبارەی ئەوەی ئەو کاتەی ئەحمەد کایا تورکیای بەجێ هێشت و ره‌وشی ئێستای تورکیا، چ جیاوازییەکی هەیە؟، کاڵن گوتی: "بەدڵنياییەوە ئەو ناحەقیە گەورەی بەرامبەر ئەحمەد کایا کرا لە دۆخێكی شێتانه‌دا روویدا. واتا لە قۆناغی 28ــی شوباتدا، لەو قۆناغەدا هاوشێوەی هەزاران و دەیان هەزار زیانلێکەوتوو لەو کەشە ترسناکەدا ناحەقی بەرامبەر ئەحمەد کایاش کرا. ئەو کە دەیویست بە هونەر و میوزیک بە ئازادانە لە پێناو ئەوەی وڵاتەکەی بگەیەنێتە خاڵێکی باشتر ببێتە دەنگی لە باوەشگرتنی کورد، تورک، چەرکەز، عەرەب، دیندار، عەلمانی، راستڕەو، چەپڕەو، گوندنشین، شارنشین، بە داخەوە دووچاری ئەو ناحەقییە گەورەیە بۆوە. كأڵن ده‌ڵێت: "بەڵام لەو کاتەوە تا ئێستا زۆر شت گۆڕاوە، ئیدی لەوشتانە دەکۆڵینەوە بۆ ئه‌وه‌ی له‌م قۆناغەدا كه هەوڵی یەکڕیزی و پێکەوەژیان دەدەین دووباره نه‌بنه‌وه. ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغانیش، ئه‌و كاته رەوانەی زیندان کرا، به‌ڵام ئێستا سەرکۆماره و ماوەی ١٥ ساڵه سەرۆکوەزیران و سەرکۆمارە. ئه‌ویش ئەحمەد کایای زۆر خۆش ویستووە، بە رێزەوە یادی دەکاتەوە، بۆ ئەوەی ئەو رۆژە ناخۆشانە دووبارە نەبنەوە، جار جار باسی دەکەین، بەتایبەت هونەرمەندانمان دووچای ناحەقی لەو جۆرە نەبنەوە پێویستە هەموومان دەست بخەینە ناو دەستی یەک و کاربکەین".
ئه‌و قسانه‌ی گوته‌بێژی سه‌رۆكایه‌تی كۆماری توركیا له كاتێكدایه، هێشتا له توركیا ده‌یان كه‌سایه‌تی سیاسی و په‌رله‌مانتار و كه‌سانی ئه‌كادیمی كورد و هه‌زاران كه‌سی دیكه له زیندانه‌كانی ئه‌و وڵاته‌دان و به‌هۆی كاری سیاسی و نه‌یارێتیان به‌رامبه‌ر ده‌سه‌ڵاتی توركیا، خزێنراونه‌ته زیندانه‌كانه‌وه.
سه‌رچاوه: ئاژانسی ئه‌نادۆڵو