به ڤیدیۆ.. هه‌ڵه‌ی دوو شۆفێر رووداوێكی گه‌وره‌ی لێده‌كه‌وێته
ڤیدیۆكه له رێگه‌ی كامێراكانی چاودێری تۆماركراوه
K24 - هه‌ولێر:
له گرته‌یه‌كی ڤیدیۆییدا، كه له رێگه‌ی كامێرای چاودێری تۆماركراوه، به‌هۆی "هه‌ڵه‌ی شۆفێرێك" و "بێ ئاگایی شۆفێرێكی" دیكه، رووداوێكی نه‌خوازراوی هاتووچۆی لێده‌كه‌وێته‌وه.
به گوێره‌ی گرته ڤیدیۆییه‌كه، كه رائید فازڵ حاجی، گوته‌بێژی پۆلیسی هه‌ولێر، له ئه‌كاونتی تایبه‌تی خۆی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبووك بڵاویكردووه‌ته‌وه، له ئه‌نجامی رووداوه‌كه، دوو كه‌س به سه‌ختی زامدار بوونه، یه‌كێكیان شۆفێری كیا بارهه‌ڵگره‌كه‌یه، یه‌كێك له‌و بریندارانه‌ش قاچێكی له‌ده‌ستدا.
رائید فازڵ حاجی له‌گه‌ڵ گرته ڤیدیۆییه‌كه‌دا نووسیویه‌تی: "وه‌ستانی هه‌ڵه‌ی شوفێرێك + بێ ئاگایی شۆفێرێكی تر = نانه‌وه‌ی كاره‌ساتێك".
هه‌روه‌ها نووسیویه‌تی: "بێئاگاییه‌كی ته‌واوی شوفێری لاندكرۆزه‌كه‌یه كه له‌وانه‌یه به‌مۆبایل مه‌شغول بووبێت هه‌وه‌ها هه‌ڵه‌ی راگرتنی بارهه‌ڵگره‌كه‌یه له ریزی دووه‌می شه‌قامه‌كه".
رووداوه‌كه كاتژمێر 2:20 خووله‌كی دوای نیوه‌ڕۆ ئه‌مڕۆ، له‌سه‌ر شه‌قامی شۆڕش روویداوه.